|
 |
سه‌ردانی ماڵپه‌ڕ
خوێنه‌ری به‌ڕێز تکایه به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌که‌مان بکه.
www.kurdocide.com/kc
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ |
|
| سبه‌ی دووشه‌مه ئێواره‌یه‌ك بۆ قوربانیانی رۆژئاوای كوردستان له ستۆكهۆڵم كۆبونه‌وه‌یه‌ك رێكه خرێت |
سبه‌ی دووشه‌مه ئێواره‌یه‌ك بۆ قوربانیانی رۆژئاوای كوردستان له ستۆكهۆڵم كۆبونه‌وه‌یه‌ك رێكه خرێت
تایبه‌ت به چاودێری كوردۆساید
بۆ رێزگرتن له قوربانیانی راپه‌ڕین له رۆژئاوای كوردستان و سوریا ته‌ڤگه‌ری شۆڕش بۆ پشتیوانی له شۆڕش كۆبونه‌وه‌یه‌ك له شاری ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوریا رێكه خه‌ن :
كات : 7ی ئێواره به كاتی ستۆكهۆڵم
به‌روار : دووشه‌مه 23-5-2011
شوێن : Sergelstorg, Stockholm |
|
| ناوی سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانی 13_5_ 1987 شاری هه‌ڵه‌بجه. |

ناوی سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانی 13_5_ 1987 شاری هه‌ڵه‌بجه.
رِاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه له رِۆژی 13_5 _1987 كه دژ به یاسا سه‌ركوتكه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی رِووخاوبوو تایبه‌ت بوو به ده‌ربرِینی نارِه‌زای جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه به‌رامبه‌ر ئه‌و برِیاره نه‌خوازراوه‌ی كه ده‌ریكردبوو له 7/8 ی مانگی 5 تایبه‌ت راواستنی گونده‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌شی نزیك جاده‌كان بوون ئاگاداركرابوونه‌وه كه له‌ماوه‌ی (15) رۆژ چۆڵی بكه‌ن ، دژ به‌م برِیاره راپه‌رین ئه‌نجام درا له‌ئاكامی ئه‌م راپه‌رینه مه‌زنه چه‌ندین شه‌هید و بریندار كه‌ته‌وه ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ ناوی سه‌رجه‌م برینداره‌كان و شه‌هیده‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه له 24 هه‌مین ساڵیادی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه .
ابراهیم ئه‌حمه‌د عبدالقادر .
اسماعیل عبدالله
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سه‌عید
مریوان حه‌مه ره‌شید
جلال فتاح عبدالقادر
عبدالرحیم رشید ئه‌مین
عیرفان فتاح
كه‌ژال فه‌تاح
علی عبدالله فتاح
جمال حه‌مید فرج
حسیبه عبدالله قادر
عوسمان علی ئه‌حمه‌د
حید محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
زوڵیخا جمال عبدالقادر
میدیا جمال عبدالقادر
عوسمان علی كریم
فرج عبدالله علی
زوبه‌یده عبدالرحمن مسته‌فا
محمود رسول حمه‌مه‌د
موحسین رسول محه‌مه‌د
حمه كه‌ریم ساڵح محمود
محه‌مه‌د عزیز بارام
سدیق مسته‌فا مه‌عرووف
منیجه عبدالقادر
جمیله رشید محه‌مه‌د
میدیا عوسمان عه‌لی
سلیمانی علی عبدالله
حاجی مسته‌فا عبدالقادر
عبدالقادر ئه‌حمه‌د كۆكۆیی
فاتمه حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌كریم
حه‌مه شه‌ریف عه‌لی
فاتمه حه‌مه ئه‌مین عبدالقادر
عبدوول سه‌مه‌د حه مه مه‌حمود
ناوی بریندارانی راپه‌رینه‌كه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه له13 -ئایاری ساڵی 1987
عبدالرحمن حاجی ئه‌حمه‌د
ئه‌رسه‌لان تۆفیق
ره‌حیم ئه‌حمه‌د
فرشته عه‌بدوولا
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د
سمكۆ سالار
عه‌لی حه‌سه‌ن
عوسمان نه‌جمه‌دین
تكایه هه‌ركه‌س ناوی هه‌ربریندارێكی دیكه‌ی ئه‌و مێژووی یه لای لایه بۆمان بنریت بۆ ئه‌م ئیمه‌یله
halabjakam@halabja.info |
|
| هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی راپه‌ڕینی ساڵی (1987)ی شاری ره‌واندز |
هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی راپه‌ڕینی ساڵی (1987)ی شاری ره‌واندز
حه‌سه‌ن مسته‌فا
پێشه‌كی :
ئامانج له ئاماده‌كردن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه‌وا لایه‌نێكی گه‌ش و پڕشنگدار له مێژووی شاری ره‌واندز و ده‌وروبه‌ری تۆماربكرێ، تا دۆست و دوژمن بزانن ئه‌م شاره له رابردوودا شارێك بوو له قوربانیدان پڕ به‌خشش و هه‌میشه رۆڵه‌كانی ویستوویانه سه‌ربه‌رزانه و شه‌رافه‌تمه‌ندانه بژیێن و سه‌ر بۆ هیچ هێزێك نه‌وی نه‌كه‌ن گه‌ر بیه‌وێ ئازاری خه‌ڵكه‌كه‌ی بدات و بیانچه‌وسێنێته‌وه.
راپه‌ڕینی 19\5\1987 نموونه‌یه‌كه له قاره‌مانێَتی خه‌ڵكی ره‌واندز، كه به رۆژی رووناك رووبه‌ڕووی داگیركه‌رانی كوردستان بوونه‌وه و چۆكیان پێدادان. به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له‌یادبكه‌ین كه‌وا هیچ شۆڕش و راپه‌ڕینێك بێ قوربانیدان نه‌هاتۆته‌بوون، راپه‌ڕین واته جۆش سه‌ندنی خه‌ڵك دژ به داگیركاری و ناهه‌قی، له‌هه‌مانكاتدا گیان خستنه‌سه‌ر له‌پی ده‌سته‌و چوون به‌ره‌و پیری مه‌رگه. دیاره شاری ره‌واندز بۆ ئه‌م كاروانه هیچ رۆژێك درێخی نه‌كردووه و رۆڵه‌كانی بێباكبوونه له مردنێك له‌ڕێی نیشتمان و په‌یڕه‌ویان له‌م دێڕه شیعره كردووه كه ده‌ڵێ:
مردن له‌ڕێی نیشتمان بێ سه‌د ژیانی به‌قوربان بێ
ئاواش نه‌با هه‌ر ده‌مردم كه‌سیش یادی نه‌ده‌كردم
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین هیچ راپه‌ڕین و شۆڕشێك بێ هۆكارنیه، هۆكاره‌كانی پێش راپه‌ڕینی 1987 یش وه‌ك له ناوه‌رۆكدا روونده‌بنه‌وه، ده‌ستپێشخه‌ری رژێمی به‌عسه له‌په‌راوێزخستنی شار و كوشتنی رۆڵه‌كانی گه‌ل و خاپوركردنی گوند و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار و سوتماككردنی ره‌ز و باخ و كوێركردنه‌وه‌ی كانیاو و كارێز و بیره‌كانه، بۆیه كاردانه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده به‌تین ده‌بێ كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتی پێوانه‌ییدا رژێم به‌ته‌واوی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه به‌چۆكدادێ. لایه‌نێكی تری ئه‌م نامیلكه‌یه تیشك خستنه‌سه‌ر قوربانییه‌كانه، چ ئه‌وانه‌ی له رۆژی راپه‌ڕینه‌كه شه‌هید وبریندار ده‌بن چ ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن و له زیندانه‌كانی ئه‌منی هه‌ولێر سزاده‌درێن چ ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌رزانه شه‌هید ده‌كرێن و لاشه‌كه‌شیان نادرێته‌وه كه‌سوكاره‌كانیان.چ ئه‌و رۆژانه‌ی شار له‌و په‌ڕِی ترس به‌ڕێیان ده‌كات. به‌ڵام دڵی زیندووی هه‌ر به ئومێده‌وه لێده‌دات و چاوه گه‌شه‌كانی بۆ دواڕۆژێكی گه‌ش و پڕشنگدار ده‌ڕوانێ.
هه‌ر له‌م پێشه‌كیه‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم، له‌وانه‌یه نه‌متوانیبێ ناوی ته‌واوی ئه‌وانه بێنم كه به‌شدارییان دیاربووه له راپه‌ڕینه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه نیه خوانه‌خواسته له‌یادیان بكه‌م و نه‌مه‌وێت بكه‌ونه نێو لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئاوا پڕشنگدار. به‌ڵكو له‌به‌ر زۆری به‌شداربووانه له‌لایه‌ك و ناوهێنانی هه‌موو به‌شداربوویه‌كیش بۆ سیمینارێك كارێكی ئه‌سته‌مه. به‌ڵام هه‌تا توانیبێتم هه‌وڵم داوه ناوی شه‌هیدان و برینداربووان و ئه‌وانه له‌یاد نه‌كه‌م كه بڕیاری دادگایان بۆده‌رچووه بۆ ئیعدامكردن یان ئه‌وانه‌ی خانوویان لێڕوخێنراوه. هیچ كارێكیش بێ كه‌موكوڕی نابێ . هه‌موو گله‌ییه‌كیش له‌جێی خۆی بێ ئه‌یخه‌مه سه‌رچاو و هه‌موو حه‌قیقه‌تێكیش به ره‌های رێزی لێده‌گرم.
هۆكاره‌كانی راپه‌ڕین:
هه‌ر شۆڕش و راپه‌ڕینێك كۆمه‌ڵێًك هۆكاری بابه‌تی ده‌بنه زه‌مینه خۆشكه‌ر بۆیان، ئه‌و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌ی ره‌واندزیش زه‌مینه‌ی ره‌خسان‌و پێگه‌ینی بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه، هه‌رزوو رژێمی به‌عس له‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری سه‌دام حوسێن و به‌دیاریكراویش له‌ساڵی 1980 به به‌رنامه ره‌واندزی له قه‌زاوه كرد به ناحیه و له‌نزیك ئه‌م شاره دێرین و پڕ سه‌روه‌رییه‌ش، قه‌زایه‌كی له چه‌ند ئۆردوگایه‌ك پێكه‌وه‌نا و ناوی لێنا قه‌زای سه‌دیق تا باشتر بتوانێ كۆنترۆڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی پێبكات و به‌حیسابی خۆیان خه‌ڵكه‌كه دوور بخه‌نه‌وه له كوانووی ناوچه ئازادكراوه‌كان كه ره‌واندز یه‌كێك بوو له‌وشاره ستراتیژیانه. ئه‌مه له‌لایه‌ك هه‌روه‌ها هۆكاری زیادبوونی رۆژبه‌رۆژی هێزی پێشمه‌رگه به تایبه‌ت له نیوه‌ی دووه‌می هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه ببووه مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی رژێم له ته‌واوی ناوچه‌كان و رۆژانه چالاكییه‌كی پێشمه‌رگانه ده‌بووه سه‌ردێڕی هه‌واڵی ئێزگه‌كان. دۆڵی ئاكۆیانی سه‌ر به شاری ره‌واندزیش كه له‌ماوه‌یه‌كی زۆردا، واته له‌هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول‌و شۆڕشی نوێ‌دا هه‌ر ناوچه‌ی ئازادبووه‌و به‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌بووه و رۆژبه‌ڕۆژیش كاریگه‌ری ئازادییه‌كه‌ی ره‌نگی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێم ده‌دایه‌وه، به‌تایبه‌ت شاری ره‌واندز، كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی كه‌م له‌م دۆڵه دووره. هه‌روه‌ها هۆكاری ده‌ستدریژی‌وگه‌مارۆدان و په‌لاماری رژێمی به‌عس بۆ سه‌ر دۆڵی ئاكۆیان له 18\5\1987ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه رۆژێك به‌ر له روودانی راپه‌ڕینه‌كه، به هێزێكی زۆری جه‌یش‌و جاش په‌لاماری دۆڵی ئاكۆیانی سه‌ر به شاری ره‌واندزیدا، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس به زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری كه‌وتبووه په‌لاماردانی ناوچه ئازادكراوه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌بوا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ ئه‌و شوێنانه چووبان كه شه‌ڕی تێدا ئه‌نجامده‌درا و هه‌مانكات هێزه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ به هاناوه‌چوونی ناوچه‌كانی تر به ئه‌رك رۆیشتبوون و هێزی پێكهاتووی ناوچه‌كه بریتی بوو له ته‌نها چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك و هێزی پشتگیری گونده‌كان.
سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه كاتژمێر ( 4 تا 8) ی به‌یانی رۆژی ( 18\5 \1987 ) له‌به‌ری بانه‌شان واته له پشتی به‌ڕه‌زان و پشتی لۆغان ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام هه‌رزووبه‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك به‌ژێرپێی خۆفرۆشێك و كوژرانی ده‌ستبه‌جێ هێزی پێشمه‌رگه و پشتگیری لێیان هاتنه ده‌ست و زیانیان لێدان. دواتر ویستیان دزه‌بكه‌ن بۆ ناوچه‌ی ئازادكرا‌و، به‌ڵام به هه‌وڵی هێزی پشتگیری شكستیان خوارد، هێزی پشتگیری له ته‌واوی گونده‌كان به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه دروستكرابوون بۆ به‌رگریكردن له ناوچه‌كه و هێزێكی هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه‌بوو، به‌چه‌ك و تفاقی خۆیان ئاماده‌ی شه‌ڕه‌كان ده‌بوون و به‌رگرییان له گوند و ره‌ز و باخ و گیانی خۆیان ده‌كرد. شۆڕشیش هاوكاریده‌كردن.
ئه‌م هێزه هێزێكی ته‌واو رێكخراو نه‌بوو، به‌ڵام له‌ڕووی ئازایه‌تی و به‌رگریكردنه‌وه به‌ئه‌زموون و هه‌موو سنوره‌كانی مه‌ردایه‌تیان تێده‌په‌ڕاند، ئه‌وان زۆر هه‌ستیان به‌مه‌ترسیده‌كرد، چونكه ئه‌مانه خێزانداربوون و ئیلتیزامی خێزانیان له‌ئه‌ستۆدابوو، بۆیه به‌وپه‌ڕی جه‌سوری تێده‌كۆشان تا پریشكی ئاگر له خێزان و منداڵه‌كانیان دوورخه‌نه‌وه. ئه‌م هێزه‌ی دۆڵی ئاكۆیان له ته‌واوی شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كه به‌شدارییان كردووه و هێزی ئاماده‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی شه‌ڕیش به‌پێی پلانێك كه له مزگه‌وتی ئاكۆیان داڕشترا به‌مشێوه‌یه دابه‌شكران:
1- هێزێك بۆ كه‌پكی لۆغان
2- سه‌ربانه‌شان
3-ره‌شكی بانه‌شان
4-گه‌رووی سه‌ران
5-كێل كێل
6-ئه‌شكه‌وتی مام شه‌مسێ
7- ره‌بایه‌ی گردبوزینا
8-بانكورته‌ك
چه‌كی هێزی پێشمه‌رگه و پشتگیری كه به‌كاریانده‌هێنا پێكهاتبوو له چه‌كی سوك وه‌ك كلاشنكۆف و بیكه‌یسی و ئارپیجی و دوو دۆشكه یه‌كێكیان له (سه‌ر ره‌شكی بانه‌شان) ئه‌وه‌ی تریشیان له‌بانێ پاته‌كولا له‌سه‌ر نیشاوێ و هاوه‌نێكی 120 ملم له‌سه‌ر ده‌ره‌فرێ له زیخی گه‌ره‌وان.
كاره‌ساتێكی ناخۆش: له‌دوای كاتژمێر ( 8 ) ی به‌یانی كه هێڕشی دوژمن شكستی هێنا و به‌ره‌و دواوه گه‌ڕانه‌وه، تۆپ بارانێكی خه‌ست ده‌ستیپێكرد و گولله‌یه‌كی راجیمه به‌ردۆشكه‌كه كه‌وت و پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی ( ره‌فیق، كه خه‌ڵكی هه‌ولێر بوو شه‌هید بوو حه‌وت پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون كه برینه‌كانیان سه‌خت بوو ئه‌وانیش بریتی بوون له (جه‌مال كه‌ریم، عه‌لی بێجانی ، حه‌مه قادر، قادر محه‌مه‌د زیاد، بێ‌باك محه‌مه‌د، كه‌مال هاشم،حه‌مه‌دبه‌گ) كه ئه‌مه ته‌واوی هێزه‌كه بوو له‌سه‌ر دۆشكه.
هێڕشێكی تری دوژمن:
دوای تۆپبارانكردن و له‌كاركه‌وتنی دۆشكه‌ی پێشمه‌رگه‌كان دوژمن جارێكی تر هێڕشی ده‌ستپێكرده‌وه، به پانایی دۆڵه‌كه و ئه‌مجاره ویستی له‌به‌ری بنه‌كاول واته بناری چیای هه‌ندرێن دزه‌بكات، به‌ڵام ئه‌وێش هێزێكی ئاماده و به‌ئه‌زموونی لێ‌بوو، له‌هه‌مووشی كاریگه‌رتر دانانه‌وه‌ی لوغمبوو له (كه‌پكی لۆغان – بانه‌شان - گردبوزینا) كه له ئه‌نجامدا ته‌واوی هاوكێشه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی گۆڕی به قازانجی پێشمه‌رگه و به ده‌یان جاش و عه‌سكه‌ریش كوژران و لاشه‌كانیان به لوغم پارچه‌پارچه‌بوو،به‌تایبه‌ت له گردبوزینا، له‌گه‌ڵ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ده‌یانی تریان و ده‌ستكه‌وتنی ده‌یان پارچه‌چه‌ك. شایانی باسه یه‌ك پێشمه‌رگه‌ش به‌ناوی ئیسماعیل سلێمان له‌به‌ری هه‌ندرێن برینداربوو.
وه‌زعی خێزانه‌كان:
بێگومان به‌درێژایی شۆڕش خه‌ڵكی گونده‌كان حه‌وانه‌وه‌یان نه‌بووه، به‌تایبه‌ت كه رژێم به‌خه‌ستی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستپێده‌كرد گه‌مارۆی ناوچه‌كانی ده‌دا. له‌م ماوه‌یه‌شدا ته‌واوی خێزانه‌كان له‌ترسی په‌لاماردان وده‌ستگیركردن كه هه‌رچوار ده‌وری دۆڵی ئاكۆیان گیرابوو بۆ ماوه‌ی مانگێك زیاتر روویان له ئه‌شكه‌وته‌كانی ئه‌م ناوه‌ده‌كرد. پێویست به وه‌سف ناكات كه چۆن له‌م ماوه‌یه‌دا ژیانیان گوزه‌راندووه.
ده‌ره‌نجامی هێڕشه‌كه:
پاش ئه‌وه‌ی هێزه شكست خواردووه‌كه‌ی رژێم به‌دۆڕاوی ده‌كشانه‌وه دواوه و لاشه‌ی بریندار و كوژراوه‌كانیان ده‌گواسته‌وه به‌ناچاریش به‌به‌رده‌م چاوی خه‌ڵكی ره‌واندزیان دادێنانه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجڕاكێشان بوو گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شار بوو بۆ بینینی هێزه شكستخواردووه‌كه‌ی رژێم و له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاژێرێكی ئه‌مبۆلانسیش هۆیهای مێردمنداڵ‌و گه‌نج‌و پیره‌كان به‌رزده‌بووه‌وه، كه ئه‌مه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروستكرد بۆ قائیدی سوپای رژێم، كه هه‌ڵسێ به‌ده‌ركردنی بڕیاری رووخاندنی ئه‌و ریزه خانووه‌ی گه‌ڕه‌كی ناوڕه‌زان، كه خه‌ڵكه‌كه هۆیهایان له په‌ناوه‌ده‌كێشا. بۆیه بۆ رۆژی دواتر واته 19\5\1987 هه‌ڵسا به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شۆفڵێكی هێنا له‌گه‌ڵ شۆفرلێتێكی سوور كه ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب و فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌ك و چه‌ندین سه‌ربازی تێدابوو كه بۆ پارێزگاریكردن له شۆفڵه‌كه هاتبوون، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن ژنێكی ئه‌م گه‌ڕه‌كه كه ده‌یانه‌ویست خانووه‌كه‌ی لێبڕوخێنن قورئانی له‌به‌رده‌م را‌گرتن به‌ڵكو بۆ خاتری قورئان ده‌ست له كاره‌كه‌یان هه‌ڵبگرن، كه‌چی ئه‌وان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌م كاره‌یان به‌ئاسانی بۆ نه‌چووه‌سه‌ر و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی زۆر دروستبوو له‌نێوان هه‌ندێك چه‌كداری ئاماده له‌وێو جێبه‌جێكارانی بڕیاری قائیدی سوپا و ئه‌و ناهه‌قیه‌یان قه‌بووڵنه‌كرد و كه‌وتنه ده‌ستڕێژی گولله‌و ته‌واوی ئه‌و هێزه‌یان گه‌مارۆدا و له‌نێویدا ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی نه‌قیب به‌ناوی ( ئه‌حمه‌د مه‌حمود سوڵتان ) لونێو كوژراواندابوو، ئه‌مه بووه ده‌ستپێكێك بۆ راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری شار و هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری گرته‌وه.
مه‌لاكه‌مال یه‌كێك بوو له به‌شدارانی راپه‌ڕین و داواكراوی دادگای شۆڕش ( محكمه الپوره) بوو له ژماره 47 ی زاری كرمانجی ئاوا باسی رووداوه‌كه‌ی كردووه: ئه‌و هێزه‌ی تر كه ده‌یه‌ویست بگه‌ڕێته‌وه ئێمه چه‌ند كه‌سێك له گه‌رده‌گه‌رد دامانه‌به‌ر ده‌ستڕێژ و ده‌بابه‌یه‌ك ده‌یه‌ویست پشتمان لێبگرێ كه گه‌یشته نزیك تانكی ئاو له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕش تێمانگرت و ناچاربوو بگه‌ڕێته‌وه. شایانی باسه ره‌شاد ساڵح ناسراو به ئارام له مزگه‌وتی ناوشار بانگه‌وازی كرد تا خه‌ڵك به‌شداریبكات و بچێت له ماڵی مامۆستا خالد نوری بۆ لێدانی رژێم چه‌ك وه‌ربگرێت، چونكه مامۆستا خالید جبه‌خانه‌ی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانكرد، ئیدی له‌هه‌موو لایه‌ك له ره‌بایه‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌واندز، له ره‌بایه‌ی به‌نزینخانه، له مونه‌زه‌مه و سه‌را به تایبه‌تی كاتژمێر 3 ی ئێواره شه‌ڕ گه‌رم بوو، كه به‌ته‌واوی دوژمن تێكشكا. خالد حوسێن جۆڵا یه‌كێكی تره له داواكراوه‌كانی دادگا ده‌ڵێت: دوای كوژرانی نه‌قیبه‌كه و ئه‌و هێزه‌ی له‌گه‌ڵیدابوو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك براده‌ر روومان له ره‌بایه‌ی به‌نزینخانه‌كرد، له‌و ره‌بایه كۆمه‌ڵێك جه‌یشی ناشه‌عبی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابوون، به‌ڵام چه‌كمانكردن و ئه‌وانیشمان به‌دیلی له‌گه‌ڵ خۆمان هێنان و سواری هینۆیه‌كمان كردن كه مامۆستا جه‌بار عه‌بدوڵا لێیده‌خوڕی و به‌ره‌و گه‌لی مێگر رۆیشتین و له‌به‌ر ده‌رنه‌چوونی هینۆكه‌مان له بێشۆران سوتاند و وه‌ك نیازپاكیه‌كیش دیله‌كانمان ئازادكردن كه خه‌ڵكی رومادی بوون و پێمان گوتن كه چوونه‌وه رووداوه‌كه وه‌ك خۆی بگێڕنه‌وه. له ره‌بایه‌ی ملتۆكریش هێزه‌كانی ئه‌وێ چه‌ككران و ده‌بابه‌یه‌ك ده‌ستی به‌سه‌راگیرا و حه‌سه‌ن حوسێن لێیخوڕی كه ئه‌ویش داواكراوێكی تری دادگای شۆڕش بوو. له هه‌مان ژماره‌ی رۆژنامه‌ی زاری كرمانجی فه‌تاح خالد داواكراوێكی تره ده‌ڵێت: من له قۆڵی ناوڕه‌زان له‌گه‌ڵ پۆلێك براده‌ر هه‌وڵماندا ره‌بایه‌ی سپیلك بگرین كه ته‌واوی هێزه‌كان و قایمقامیش روویان له‌وێ كردبوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چه‌ند ده‌بابه‌یه‌ك كه له‌وێ ته‌قه‌یان له‌ئێمه‌ده‌كرد. شه‌ڕه‌كه تا ئێواره درێژه‌ی كێشا به‌ڵام ره‌بایه‌كه له‌به‌ر سه‌ختی شوێنه‌كه‌ی و نابه‌رابه‌ری هێز نه‌گیرا.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسكرا له‌هه‌موولایه‌ك هه‌ڵمه‌ت ده‌ستی پێكردبوو، هێزێكی چه‌كداریش كه‌وتنه هه‌ڵمه‌تی گرتنی مونه‌زه‌مه‌ی به‌عس‌و سه‌را و ده‌ستیان به‌سه‌راگرت‌و ره‌فیق حزبیێك به‌ناوی فازل برینداربوو. ئه‌وه‌ی شایانی باسه و نابێ هه‌رگیز له‌یادبكرێ رۆڵی جوامێرانه و پڕ له قاره‌مانانه‌ی هه‌ریه‌ك له شه‌هید مه‌لا خدری وه‌رتی كه ئه‌وكاته ئیمام و خه‌تیب بوو له مزگه‌وتی ناوشار و به گوتاره حه‌ماسیه‌كانی خه‌ڵكی جۆشده‌دا و هه‌روه‌ها شه‌هید مام محه‌مه‌د زێندین گه‌ره‌وه‌یی كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی حه‌فتا ساڵ ده‌بوو، به‌ڵام رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له جۆشدانی هاوڵاتیان‌و ناوبه‌ناو به‌بێ ترس له‌ناوشاردا هوتافی ده‌كێشا‌و شادی ده‌رده‌بڕی به سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌و شكستی رژێم و بۆ رۆژی راپه‌ڕینیش به‌كرداری راستگۆ له‌گه‌ڵ گفتاره راستگۆكانیدا و به تفه‌نگه په‌ره‌شووته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێزی ئاماده‌ی راپه‌ڕین و لاوانی شار هه‌ڵمه‌تی برده‌سه‌ر مونه‌زه‌مه‌و له‌به‌رده‌رگای مونه‌زه‌مه شه‌هید كه‌وت، مه‌هدی ئیبراهیم وه‌ك شایه‌تحاڵێك و داواكراوێك له دادگای شۆڕش ئاوا شه‌هیدبوونه‌كه‌ی محه‌مه‌د زێندین ده‌گێڕێته‌وه: من و شه‌هید پاڵمان وه‌یه‌كتردابوو ، شه‌هید تفه‌نگێكی په‌ڕه‌شوتی پێ‌بوو ته‌قه‌ی له‌باره‌گای منه‌زه‌مه ده‌كرد، ناوه‌ناوه‌ش یه‌ك به‌ده‌نگی خۆی هاواری ده‌كرد لێیانده‌ن خه‌زایه، ره‌فیق فازڵ و مه‌هدی چوونه سه‌ربانی منه‌زه‌مه و ته‌قه‌یان له‌ئێمه‌كرد ، شه‌هید محه‌مه‌د زێندین و سابیر ماویلی برینداربوون، شه‌هید محه‌مه‌د زێندین گولله‌یه‌ك به‌رسینگی كه‌وت و به‌پشتیه‌وه ته‌قیه‌وه.له بنكه‌ی پۆلیسیش ته‌قه‌مان لێكرا عومه‌ر و محه‌مه‌د كورده برینداربوون كه دواتر شه‌هید محه‌مه‌د هه‌ر به‌هۆی ئه‌م برینه‌وه شه‌هیدبوو. له قۆڵه‌كانی تریش ئه‌م هاوڵاتیانه هه‌ریه‌كه‌ی به‌هۆیه‌ك شه‌هیدبوو له‌وانه(ئازاد عه‌زیز شاكر،جوان عیسا خدر، قادر سه‌رانه‌یی، محمد حسین فریاد). دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی شار پاككرایه‌وه‌و هێزكانی رژێم زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت كه ئه‌وكاته له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان زیانه‌كان به (71) كوژراو به پله‌كانی ئه‌فسه‌ر، ئه‌من، ره‌فیق حزبی و جه‌یشی شه‌عبی و شه‌ش بریندار و به‌دیلگیرانی شه‌ش جه‌یشی شه‌عبی و تێكشكانی سێ تانك و سوتانی جێب قیاده‌یه‌ك راگه‌یه‌نرا كه ئه‌مه رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بوو، بۆیه خه‌ڵكی له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی توندی رژێم شاریان چۆڵكرد، هاوڵاتیان به‌ته‌واوی مه‌ترسیان لێ‌نیشت، هه‌ربۆیه زۆریان په‌یوه‌ندییان به هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌كرد و ئه‌وانی تریش هه‌ریه‌كه‌ی بۆ رۆژانی دوایی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كار‌وباری خۆیان‌و له دواییدا دادگای به‌ناو شۆڕش له به‌غدا بڕیاری ژماره( 2823) ی ده‌ركرد بۆ ده‌ستگیركردنی (21) هاوڵاتی به‌م ناوانه:
1- ئه‌یوب حه‌مه‌ده‌مین عه‌بدوڵاماویلی
2- سابیر حه‌مه‌ده‌مین عه‌بدوڵا ماویلی
3-محه‌مه‌د مه‌غدید مسته‌فا
4- ئازاد مه‌غدید مسته‌فا
5-كه‌مال خالد ره‌شید ناسراو به مه‌لا كه‌مال
6- دلێر ره‌شید بایز
7-محه‌مه‌د حه‌مه‌ده‌مین مسته‌فا
8-ئازاد حه‌مه‌ده‌مین مسته‌فا
9- تاهیر حه‌مه‌ده‌مین مسته‌فا
10- فه‌تاح خالد حه‌مه‌ده‌مین
11- مه‌غدید مسته‌فا ئه‌بوبه‌كر حه‌مه‌ده‌مین
12- خالد محه‌مه‌د ئه‌مین عومه‌ر سۆفی
13- ئه‌سعه‌د ساڵح حه‌كیم ناسراو به مامۆستا ئه‌سعه‌د
14- خالد حوسێن حه‌مه‌ده‌مین جۆڵا
15- لوقمان حوسێن حه‌مه‌ده‌مین جۆڵا
16- زبێر حوسێن حه‌مه‌ده‌مین جۆڵا
17-شعیب كه‌ریم سه‌عید ناسراو به شاهۆ كه‌ریم
18-حه‌سه‌ن حوسێن سه‌یدئه‌حمه‌د
19-عه‌دنان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا
20- حه‌سه‌ن ره‌شید حه‌سه‌ن ناسراو به حه‌سه‌ن عه‌ریف ره‌شید
21- مه‌هدی ئیبراهیم عبدالله.
ماوه‌ی سێ رۆژیشی دیاریكرد بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان و ئاماده‌بوونیان له‌به‌رده‌م دادگا، به‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ریان تۆماركراوه به ژماره(1483) ی هه‌مان ساڵ، به‌ڵام ئه‌وكات هیچ یه‌كێك له‌م تێكۆشه‌رانه خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه تا بڕیارێكی لێخۆشبوو‌ن ده‌رچوو.
ئه‌م وه‌زعه هه‌ر ئاوا مایه‌وه تا هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال ده‌ستیان پێكرد و ره‌واندز كه‌وته نێو هه‌ڵمه‌ته‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م‌و شه‌شه‌م كه له نێوان ( 15/5 تا 28/8/1998) درێژه‌ی كێشا له ناوچه‌كانی دۆڵی ئاكۆیان و چیاكانی هه‌ندرێن و كارۆخ و ناوچه‌ی وه‌رتێ و كه‌ڵێته‌و زینی گه‌لی و ده‌رگه‌ڵًه و به‌نی هه‌ریر و خه‌لیفان و له‌م گه‌مارۆدانانه‌شدا به‌سه‌دان خێزانی تر ئاواره و سه‌رگه‌ردانبوون و ماڵ و باخ و ره‌ز و مێشه هه‌نگه‌كان و وڵاخ و گیانه‌وه‌ری ماڵی و ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانیان به‌تاڵان بردرا، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د گه‌ڵاڵی له به‌دواداچوونێك له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له ژماره‌كانی(1423 و 1426)نووسیویه‌تی: ( لیوا روكن یونس محه‌مه‌د) فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی پێنج نامه‌یه‌كی به‌وپه‌ڕی نهێنی و شه‌خسی نووسیوه و بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ناردووه و تێیدا داوای دواخستنی پرۆسه‌كه ده‌كات و هه‌روه‌ها كاری شۆڕشگێڕی و نه‌به‌ردی خه‌ڵكی ره‌واندز ئاماژه پێكراوه و كردویه‌تیه بیانوێك بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی پاكتاوكردن له كه‌رتی ره‌واندز‌و شه‌قڵاوه، واته هه‌ر داوای دواخستنی پرۆسه‌كه‌ی كردووه تا دواجار رقی كۆنی خۆیان هه‌ڵڕشت و له رۆژی 1/6/1988 كه‌وتنه روخاندنی خانووی(24) هاوڵاتی شاریره‌واندز، كه له راپه‌ڕینه‌كه به‌شدارییان كردبوو به‌م ناوانه: (مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌رتی، مه‌لا مه‌مدوح سه‌لیم، سه‌ید ئه‌حمه‌د محمد یوسف ، ئه‌حمه‌د حاجی برایم سه‌رانه‌یی، خدر برایم مه‌حمود، سۆفی رسول عه‌زیز، ، عزیز مسته‌فا عه‌زیز، یوسف مسته‌فا جه‌عفه‌ر، خورشید میر ئه‌حمه‌د، حه‌سه‌ن حوسێن حمدامین، ره‌شید بایز عه‌لی، سه‌عید قادر ره‌شید، عه‌لی حه‌سه‌ن قه‌ڵه‌و، حسێن حمدامین جۆڵا، حاجی محمد ئه‌حمه‌د ئاكۆیی، زرار كه‌ڕه‌كی، حاجی موسلیح گه‌ره‌وه‌یی، ئیسماعیل محمدامین عومه‌ركه‌ڕه‌كی، ئه‌بوبه‌كر حوسێن حه‌سه‌ن، حاجی محه‌مه‌د مه‌لا، شێروان محه‌مه‌د ساڵح، جه‌لال سه‌یدا ئیبراهیم، جه‌لال مه‌حمود حمدامین، خدر حاجی حوسێن )، ئه‌مه‌و به‌تاڵانبردنی ماڵی ده‌یان هاوڵاتی تر كه به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌بوو له راپه‌ڕینه‌كه‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی برینێكی قوڵ و كاریگه‌ری له دڵی شاردا دروستكرد پاش ئه‌م كاره ناڕه‌وایه، تاریك و روونی رۆژی (15/6/1988) رژێم ته‌واوی شاری گه‌مارۆدا و نه‌یهێشت كه‌س بچێته‌ده‌ره‌وه‌ی شار و ده‌ستی كرد به پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌ی به‌شداریان كردبوو له راپه‌ڕینه‌كه‌دا، رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌ستگیركرد، به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ك (180) هاوڵاتی ده‌بێت‌و سه‌ره‌نجام ( 13) رۆڵه‌ی دڵسۆز و قاره‌مانی شاره‌كه‌یان گلدایه‌وه‌و شوێن بزركران كه ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه (مه‌لا خدر باپیر وه‌رتی، عه‌بدوڵا خدر جۆڵا، حه‌سه‌ن عه‌لی حوسێن، ئیسماعیل حاجی سه‌دره‌دین، وریا سه‌عید ره‌زاق، سه‌لیم ئه‌سعه‌د، ئه‌مین ناوخۆش، سه‌ردار ته‌ها به‌كر، رێبوار حه‌سه‌ن یوسف، شێرزاد جه‌بار مامشێخ، عه‌بدوڵڕه‌زااق خدر مامشێخ، فازیل وه‌ستا شافی، عیسا محه‌مه‌د عه‌لی).
دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدان و ده‌سته‌ی داكۆكیكردن
دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له بێئومێدی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ونبوونی رۆڵه‌كانیان، له‌رۆژانی یه‌كه‌می دادگایكردنی سه‌دام و دار‌وده‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال وئاماژه‌كانی نێو خوێندنه‌وه‌ی موڕافه‌عه‌ی داواكاری گشتی كه تێیدا ئاماژه به ئه‌نفالی ره‌واندز كرا، دوای ئه‌و رۆژه له‌به‌رواری( 24\8\2006) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له شاری ره‌واندز ده‌سته‌یه‌كی خۆبه‌خش له كۆمه‌ڵێك لاوی ئه‌م شاره له یاساناس و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و مرۆڤدۆست و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان پێكهات مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌سته‌یه پشتگیریی و پشتیوانیكردن بوو له دادگای باڵای تاوانه‌كان و خستنه‌ڕووی تاوانه‌كانی سه‌دام و دیاریكردنی مه‌زڵومیه‌تی سه‌ر گه‌لانی كوردستان و چاره‌نووسی ( 13) ئه‌نفالكراوی شاری ره‌واندز‌و به‌دواداچوونی كه‌یسی ئه‌م شه‌هیدانه و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌كانیان بوو. ئه‌م ده‌سته‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مانه پێكهاتبوو :
1-هیوا سه‌ید سه‌لیم 2- هاژه سلێمان مسته‌فا 3--به‌ختیار سه‌باح ئه‌حمه‌د 4- عیسا محمد خدر( مه‌مه‌ده‌ڕه‌ش )5 -سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌ید جه‌رجیس 6- م\زرار محمد مسته‌فا 7- سه‌دیق سه‌عید 8- عمران عه‌زیز 9- حاكم\فازل مسته‌فا ئه‌حمه‌د 10 -یاسین برایم 11- مه‌ولان خدر جۆڵا 12- ابراهیم عه‌وڵا ئۆمه‌ر 13- هاوار عیسا محمد علی 14- ره‌شاد ساڵح حه‌كیم 15 - حوسێن كه‌ڕوب عه‌زیز 16- هاوار جه‌بار مامشێخ 17- زیره‌ك وریا سه‌عید 18 -م\ابراهیم ئه‌حمه‌د 19 - عه‌باس حه‌سه‌ن یوسف 20-حه‌سه‌ن مسته‌فا جه‌عفه‌ر. به‌ڵام دواتر هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر ده‌سته‌كه‌دا هات.
له‌م رۆژه به‌دواوه ئه‌م ده‌سته‌یه كه‌وتنه جێبه‌جێكردنی كاره بڕیارلێدراوه‌كانیان و گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی شه‌هیدان و هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاتیان. ئه‌وه‌بوو له كۆتایی ساڵی 2006 گۆڕه‌كان له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌خمور دۆزرانه‌وه و شوێنه‌كه‌یان به كه‌سوكاری شه‌هیدان راگه‌یه‌نرا تا له‌مه‌ودوا سه‌ردانی گۆڕه‌كانیان بكه‌ن و چه‌پكه گوڵ له‌سه‌ر مه‌زاریان دابنرێ. هه‌ر له درێژه‌ی كار‌وچالاكیه‌كانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌دا، كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون روفاتی شه‌هیده‌كان بێننه‌وه شاری ره‌واندز‌و مۆنۆمێنتێكی شایسته‌یان بۆ دروستبكرێ، كه ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر وه‌رگیرابوو، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن شاره‌وانی ره‌واندزیش زه‌وی ته‌رخانكرابوو، به‌ڵام دوو كێشه هاتنه‌پێش یه‌كێكیان ئه‌وه‌بوو، له سه‌ردانی ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له ئه‌نفاله‌كانی ره‌واندز و ده‌وروبه‌ری بۆ لای وه‌زیری شه‌هیدان‌و كار‌وباری ئه‌نفاله‌كان به‌ڕێز (چنار سه‌عد) وای پێچاك بوو كه‌گۆڕی شه‌هیده‌كان له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه، چونكه پلان هه‌یه بۆ دروستكردنی مۆنۆمێنتێكی نیشتمانی له پایته‌ختی هه‌رێم‌و ئه‌وانیش وه‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند ئه‌وانه هه‌ر به ته‌نها شه‌هیدی سنورێك نین، به‌ڵكو شه‌هیدی كوردستانن، له هه‌مانكاتدا ئه‌بێته پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال پێناسه‌ی جینۆساید وه‌ربگرێ، كه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤی بۆ ئاینده‌ی كوردستان ده‌بێ له به‌هێزكردنی دۆزه‌كه‌یدا له سه‌كۆ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا. هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تریش خواستی ته‌واوی خێزانه‌كان له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌م شه‌هیدانه نه‌بوو، بۆیه له‌وێ له‌ته‌ك شه‌هیدانی تری كوردستان به ئارامی لێی نووستوون تا ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌م مۆنۆمێنته نیشتمانییه. شایانی باسه ساڵی 2009 له رێوڕه‌سمێكی شایسته به‌م بۆنه‌یه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان له چوارڕییانی ره‌واندز- بێخاڵ به‌ردی بناغه بۆ مۆنۆمێنتێك دانرا كه گوزارشت له 13 شه‌هیدی ئه‌م شاره بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه دوو ساڵ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه تێپه‌ڕی و ته‌واوی خه‌ڵكی شار له چاوه‌ڕوانی دانانی مۆنۆمێنتدابوون و نه‌یانبینی. ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكرێ و شاره‌كه‌مان مۆنۆمێنتێكی شایسته له‌باوه‌ش بگرێ و په‌یكه‌رێكی شایسته‌ش بۆ شه‌هید محه‌مه‌د زێندین سیمبولی راپه‌ڕینه‌كه و ئه‌م رۆژه‌ش به فه‌رمی ببێته رۆژی ره‌واندز. |
|
| چاره‌نووسی دادگای بالاَی تاوانه‌كان له عێرا‌ق به‌ره‌و كوێ؟ |
چاره‌نووسی دادگای بالاَی تاوانه‌كان له عێرا‌ق به‌ره‌و كوێ؟
یاسایی : نجم ا‌لدین حمه سعید حمه امین
دادگای بالاَی تاوانه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێرا‌ق دامه‌زراوه به مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی كه رژێمی به‌عسی له‌ناوچو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتیدا ئه‌نجامی داون به‌رامبه‌ر گه‌لانی عێرا‌ق, وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێرا‌ق له‌ساڵی 2005 یاسای ژماره (10)ی ده‌ركرد كه تایبه‌ته به دادگای بالاَی تاوانه‌كان له عێرا‌ق ومادده‌كانی ئه‌و یاسایه‌ش تێكڕا یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (رێگه گرتن له تاوانی كۆكوژی -الاباده الجماعیه – جینۆساید -- وسزادانی ئه‌نجامده‌رانی) كه له ساڵی 1946 دارێژراوه وساڵی 1951 چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه .
له راستیدا یاسای ژماره (10) ودادگای بالاَی تاوانه‌كان به‌شێكی گرنگن له باشترین یاسا وده‌زگاكانی عێراقی نوێ وه به‌ده‌ستكه‌وتی مێژوویی گه‌لی عێرا‌ق ئه‌ژمار ده‌كرێن كه به هۆیانه‌وه متمانه‌ی پێكه‌وه ژیان وبه‌رده‌وام بوون ودووباره نه‌بونه‌وه‌ی تاوان به‌رامبه‌ر هیچ نه‌ته‌وه وكۆمه‌ڵ وئاین ومه‌زهه‌بێك زامن ده‌كات, وه ئاشكراشه كه رژێمی صدام له‌سه‌رانسه‌ری عێرا‌ق تاوانی دژه مرۆیی ئه‌نجام داوه وله‌ئاستی كوردستان ئه‌و تاوانانه چڕتر وكاریگه‌رتر ده‌ركه‌وتون له رووی ماوه درێژی وفراوانی رووبه‌ری تاوانه‌كان وزۆری قوربانیان وسه‌ختی زه‌ره‌ر وزیانه گیانی ومادیه‌كانیان, به‌وهۆیه‌وه كه‌یسه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له دادگای بالاَی تاوانه‌كان زۆرینه‌ن وبه‌كه‌یسه سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێن وه‌ك كه‌یسه‌كانی (تاوانه‌كانی ئه‌نفال وكیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه وده‌وروبه‌ری وتاوانی قه‌تل وعام كردنی كورده فه‌یلیه‌كان وئه‌نفالی بارزانیان وسه‌ركوت كردنی راپه‌ڕین وكه‌یسی پاكتاوی نه‌ژادی وبۆردومانی زێوه وروخاندنی شاره‌كانی قه‌لاَدزه وسیدصادق و...هتد) وچه‌ندین تاوانی كۆكوژی ودژه مرۆڤایه‌تی وتاوانه‌كانی تری جه‌نگ كه رژێمی به‌عس به درێژایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاَتی به‌به‌رنامه ئه‌نجامی داون... كه‌واته به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دادگایه زامنه بۆ دیاركردن وئه‌ژمار كردنی هه‌موو ئه‌و تاوانه نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ی كه رژێمی عێرا‌ق ئه‌نجامی داون به‌تایبه‌تی له سنووری خاكی كوردستان وبڕیاره‌كانی دادگاش هۆكاری راسته‌وخۆ ده‌بن بۆ جارێكی‌تر دووباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه له سنووری عێرا‌ق وهۆشداریش ده‌داته داگیركه‌رانی كوردستان له‌هه‌ر جێیه‌ك بن، وله‌ئه‌نجامی ئه‌و بڕیارانه‌شدا زیانلێكه‌وتوان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ئه‌بێت قه‌ره‌بوی ماددی ومه‌عنه‌وی پێویست بكرێنه‌وه.
نوری مالكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ له ژێر ناوی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتیمانیدا فشاری گه‌وره‌ی دروست كردووه به‌ره‌و كۆتایی هێنان به كاره‌كانی ئه‌و دادگایه كه هێشتا ئه‌و ئه‌ركانه‌ی جێ به‌جێ نه‌كردوه كه له پێناویدا دامه‌زراوه، بۆ نمونه ته‌نها له كوردستان زیاتر له (4500) گوند به كرداری رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو كاولكراوه وچه‌ندین تاوانی كۆكوژی ودژه مرۆیی وه‌ك تاوانی به‌كۆمه‌ڵ كوشتنی دانیشتوانی گوندی (صۆریا)ی مه‌سیحی نشینی ئه‌نجام داوه كه گوندێكی سه‌ربه قه‌زای زاخۆیه وهه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی ڕاونراونه‌ته ئه‌شكه‌وتێكی پشتی گوند وله‌وێ هه‌موویان به‌گه‌وره وبچوكه‌وه سوتێنراون وتاوانه‌كه‌ش هێشتا نه‌خراوه‌ته قۆناغی دادگایی كردنه‌وه... كه‌واته هه‌وڵی كۆتایی هێنان به دادگای بالاَی تاوانه‌كان هه‌وڵێكی سیاسیانه‌یه وهیچ په‌یوه‌ندی به لایه‌نی یاساییه‌وه نیه كه ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ئه‌و دادگایه كۆتایی پێ دێت دوای كۆتایی هاتنی هه‌موو ئه‌ركه‌كانی وئه‌وكاته‌ش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێرا‌ق به یاسایه‌ك كۆتایی پێ دێنێت.
له‌باری ئێستادا مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێرا‌ق فشاره‌كانی به‌ره‌و كۆتایی پێ هینانی ئه‌و دادگایه چڕ كردوَه‌ته‌وه وله‌مانگی نیساندا داوای له‌ده‌سته‌ی بالاَی دادگا كردبوو كه خۆیان داوای كۆتایی هێنان به كاره‌كانی دادگاكه‌یان بكه‌ن, به‌لاَم سه‌رۆكی ئه‌و دادگایه له‌و كاته‌دا به‌رێز دادوه‌ر (ناڤم فرمان العبودی) بوو كه به ئاشكرا ناره‌زایی خۆی نیشان دا‌و ئه‌و ناڕه‌زاییه‌شی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن ده‌ربڕی كه به هۆیه‌وه بۆ رۆژی دواتر به بڕیارێكی به‌رێز مالكی له سه‌رۆكایه‌تی دادگا لادرا وهه‌وڵی روشاندنی ناوده‌نگیشی درا ودواتر به‌بڕیارێكی به‌ڕێز مالكی دادوه‌رێكی تری خرایه جێگه‌كه‌ی كه به‌پێی یاساكه ده‌بێت ده‌سته‌ی ته‌مییزی له‌و دادگایه به هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ له‌نێوان خۆیاندا سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن بۆ دادگا نه‌ك به‌دامه‌زراندن.
وه له ئاستی كوردستانیش به‌مه‌به‌ستی كار ئاسانی بۆ شكایه‌تكاران وشاهید حاڵه‌كان كه نه‌چنه به‌غدا وله‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كار‌وباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به دادگای بالاَی تاوانه‌كان له هه‌ولێر كرایه‌وه، ئه‌ویش به بڕیارێكی ناكاوی سه‌رۆكی نوێی دادگای ڕۆژی 3\5\2011 داخرا.
له راستیدا ئێمه‌ش له لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كانی كوردستان له دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێرا‌ق له ئه‌نجامی سه‌ردانی به‌رده‌واممان بۆ ئه‌و دادگایه وئاوێته بونمان له‌گه‌ڵ بڕیار وبۆچون ولایه‌نه‌كانی فشار, وای بۆ ده‌چین كه هه‌وڵه‌كانی داخستنی یه‌كجاره‌كی دادگاكه چڕ وپڕ تر بووه وپێ ده‌چێت به‌ڕێز مالكی له‌لایه‌ك لایه‌نی سوننه‌ی پێ رازی بكات كه ئه‌وان زۆر دژی مانه‌وه‌ی ئه‌و دادگایه‌ن وپێ یان وایه به هۆیه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌وان دادگایی ده‌كرێن ولایه‌كی تره‌وه ره‌نگه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز مالكی مه‌ترسی ئه‌و هه‌موو قه‌ره‌بووه مادییه‌یان هه‌بێت كه له ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی دادگاوه به‌هۆی سه‌ختی ئاسه‌واری ماددی تاوانه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌كه‌وێته سه‌ر بودجه‌ی سالاَنی داهاتووی حكومه‌ت وئه‌یانه‌وێت چی تر ئه‌و دادپه‌روه‌ریه به‌رده‌وام نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایار سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز مالكی بڕیاری داوه كه كۆتایی به كاره‌كانی دادگای بالاَی تاوانه‌كان بێنێت, به‌لاَم به‌پێی ئه‌و بڕیاره ئه‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده بكات بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێرا‌ق ودواتر له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێرا‌ق بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت, كه پێ ده‌چێت به‌پێی بێ ده‌نگی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراقیش ئه‌و كۆتایی هێنانه به دادگا ببێته بڕیار به‌لاَم یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2005 ئه‌و ماددانه‌ی كه تایبه‌تن به دیاری كردنی تاوانه‌كانی كۆكوژی ودژه مرۆڤایه‌تی وتاوانه‌كانی جه‌نگ بهێڵرێنه‌وه ودادگاكانی تری عێرا‌ق به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی شوێنی روودانی تاوانه‌كان راسپێردرێن كه له‌كاتی هه‌بوونی داوای یاسایی دا دادبینیان تیادا ئه‌نجام بده‌ن.
من پێم وایه داخستنی ئه‌و دادگایه له‌م كاته‌دا زیانی گه‌وره به‌جێبه‌جێ كردنی یاسا وبه‌رژه‌وه‌ندیه یاساییه‌كانی گه‌لانی عێرا‌ق به‌گشتی وگه‌لانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت, هه‌وڵه‌كانی داخستنی دادگا ورێز نه‌گرتن له وه‌سیه‌ته ده‌ستوریه‌كه وه‌ك خۆی جارێكی تر مه‌ترسی دروست بونه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ره‌شه‌ی تاوانی له‌و شێوه‌یه له داهاتودا, به‌تایببه‌تی دوای نواندنی خه‌مساردیه‌كی زۆر له كاره‌كانی دادگادا بۆ ئه‌وه‌ی فریای هه‌موو ئه‌ركه‌كانی نه‌كه‌وێت، بۆ نمونه كه‌یسی ئه‌نفالكردنی كورده بارزانیه‌كان زیاتر له (5) ساڵی خایاند وهێشتا به ته‌واوی له دادگا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌مساردیه هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه وبه‌ئاشكرا له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر تاوانباران نزار خه‌زره‌جی ووه‌فیق سامرائی و فرۆكه‌وان گارق ره‌مه‌زان وده‌ستگیر نه‌كردنی تاوانبارانی ئه‌نفال له جاش وموسته‌شاره‌كاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه له كاتێكدا كه دادگای بالاَی تاوانه‌كان بڕیاری ده‌ستگیر كردنی (258) تاوانباری ناردوَته لای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌ی فه‌رمی وزۆرینه‌شیان له كوردستان نیشته‌جێن وچه‌ندینیشیان پله وپایه‌ی به‌رزیان له‌ناو حكومه‌ت وحزبه‌كاندا پێ دراوه.
پێ ده‌چێت چالاكی وسوده‌كانی دادگای بالاَی تاوانه‌كان بۆ گه‌لی كورد وكۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تیه‌كانی فرسه‌تێكی مێژوویی ده‌گمه‌ن بێت كه زۆر ئاسان نیه دووباره كردنه‌وه‌ی, واته پاراساتن وداكۆكی لێ كردن وهه‌وڵی مانه‌وه‌ی دادگا له‌پێش هه‌موان ئه‌ركی مێژوویی ونه‌ته‌وه‌یی ومرۆڤایه‌تی وره‌وشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وحكومه‌ت وپه‌رله‌مان وحزب ورێكخراو وهه‌موو تاكه‌كانی گه‌لی كوردستانه وجێ ی خۆیه‌تی هه‌رچی ده‌كرێت له ناوه‌وه وده‌ره‌وه له‌و پێناوه‌دا بیكه‌ین, وه پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه له كاتی بونی ئه‌و دادگایه وئاماده‌یی سوپای ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌سه‌لاَتی ناوه‌ندی چه‌ندی پێ ده‌كرێت له سنووری ناوچه دابڕاوه‌كان ئاژاوه وگێچه‌ڵی هه‌مه‌جۆر مان بۆ دروست ده‌كات وبه‌هه‌مان هه‌ناسه‌ی به‌عسیه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماده‌ی (140)ی ده‌ستور ده‌كات كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به بڕوای ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ی له‌ناوه‌نده ته‌نها صدام ورژێمه‌كه‌ی رووخاوه به‌لاَم سیاسه‌تی دیكتاتۆری وتاكڕه‌وی وبڕوا نه‌بوون به دیموكراتیه‌ت ومل نه‌دان بۆ ده‌ستور ویاسا هێشتا مه‌ترسی گه‌وره‌ن وناكرێ به خه‌مساردی وپه‌یمان وه‌رگرتن له خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، دادگای بالاَی تاوانه‌كان پشتیوانه بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان له‌سه‌ر گه‌لانی كوردستان, زامنه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوانی ده‌ست تاوانه‌كانی رژێمی به‌عسی روخاو.
یاسایی / نجم ا‌لدین حمه سعید حمه امین
بڕیارده‌ری كه‌یسه‌كانی كوردستان له دادگای بالاَی تاوانه‌كان له‌عێراق
هه‌ولێر 9/5/2011 |
|
| با سكاڵایەك لەسەر ئەم جینایەتكارانەش تۆمار بكەین!- ن: عەلی زیرەك |
با سكاڵایەك لەسەر ئەم جینایەتكارانەش تۆمار بكەین!- ن: عەلی زیرەك
بە پێی ئەو رەوتەی پێمانوایە لەم سەردەمەدا پێویستە بۆ ناساندن و تەنانەت تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئەوانەی لە كوردستاندا و بە شێوەیەكی زۆر زاڵمانە خەریكی ئێعدام و ئەشكنجە كردنی ئازادیخوازانن، پێویست بوو ئەم هەواڵە بڵاو ببێتەوە كە ناوی چوار قازیی خائینی ناوبردووە ، كە لە كوردستاندا زۆر بە راشكاوی به بێ ترس خەریكی جینایەتن و زۆربەی ئەو حوكمانەی بەسەر ئازادیخوازانی كورددا سەپاوە، لە لایەن ئەم چەند كەسەوە بووە.
ئەم هەواڵەش لە چوارچێوەی رۆشنگەریكردنی زیاتر بۆ ناساندنی روخسارە شاراوەكانی رژێم لە كوردستاندایە و درێژەدەری هەوالەكەی دوێنێی بەڕێز : "هاوار بازیان" ە كە خۆفرۆشێكی خەڵكی پاوەی بە رای گشتی كوردستان ناساندبوو.
ناوی چوار قازیی تاوانكاری هاوكاری رژێم لە كوردستاندا
ناوەكانی چوار قازیی جینایەتكاری رژێم كە دەستیان لە ئەنجامدانی تاوانەكان و سزادانی هاووڵاتییانی كوردی ئێمە لە رۆژهەڵاتدا بووە و لە بەڕێوەبردنی حوكمی سێدارەی چالاكانی كورددا ئەوپەڕی هاوكاریی كۆماری ئیسلامی‌یان كردووە، ئەوڕۆ وەدیار كەوتن.
ناو و بەرپرسی بەڕێوەبەری - یاسایی ئەم قازییانە ئەمانەن:
.قازی گەروسی
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی داد لە پارێزگای كوردستان
.قازی جەوهەری
دادستان دادگاه های عمومی و انقلاب کردستان
داواكاری گشتی لە داداگاكانی گشتی و شۆڕشی پارێزگای كوردستان
.قازی خەچەرلوو
قازی بەڕێوەبردنی تاوانەكان لە پارێزگای کوردستان
.قازی رۆستەمی
قازی_ لێكۆڵەری كۆماری ئیسلامی لە دادگاكانی شۆڕش و ئیدارەی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان
........................................................
سەرچاوەی هەواڵ : بێهزاد خۆشحاڵی facebook |
|
| گه له (5000) شه‌هیده‌که‌ی، هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی (1152) ئه‌نفالکراوه |
له (5000) شه‌هیده‌که‌ی، هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی (1152) ئه‌نفالکراوه
دیدار: ئارام شه‌مێرانى
پرۆفایل:
قادر ئه‌حمه‌د فه‌تاح، ناسراو به (عه‌بدولقادر شادى) ساڵى (1971) له هه‌ڵه‌بجه له‌دایک بووه، تا شه‌شه‌مى ئاماده‌یى خوێندوه، له ساڵى (1991)ه‌وه کارى نوسینى به‌رده‌وامى هه‌بووه له بڵاوکراوه‌کاندا خاوه‌نى چه‌ند کتێبێکه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و ئێستا وته‌بێژى کۆمه‌ڵه‌ى داکۆکى له ئه‌نفالکراوه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌یه.
تا ئێستا هه‌ڵه‌بجه به کیمیاباران ناسێنراوه هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ش، به‌ڵام ئه‌وه‌ى باسى لێ نه‌کراوه مه‌سه‌له‌ى ئه‌نفالى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانه که ئه‌و کاره‌ساته‌ش له دواى کاره‌ساتى کیمیابارانه‌وه بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له شارى هه‌ڵه‌بجه کۆمه‌ڵه‌یه‌ک دروست بووه به ناوى (کۆمه‌ڵه‌ى داکۆکى له مافى ئه‌نفاله‌کانى هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانینى ئه‌و کاره‌ساته و ناسینى ئه‌و کۆمه‌ڵه و ئامانج و هۆکارى دروست بونیان، وته‌بێژى ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا باسى کۆمه‌ڵه‌که‌یان و ئه‌و کاره‌ساته‌ى کرد که ناوى ئه‌نفالى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کانه.
چه‌تر: بیرۆکه‌ى دروست بوونى ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له لایه‌ن کێوه و بۆچى بوو؟
- به‌ڕێزێک که ئێستا له ده‌سته‌که‌ماندایه هات‌و پێى وتم، با ئێمه وه‌ک ئه‌نفاله‌کانى هه‌ڵه‌بجه ناڕه‌زایى ده‌رببڕین و په‌یوه‌ندى بکه‌ین به که‌ناڵه‌کانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه، منیش وتم لێت تێگه‌شتم، به‌ڵام باشتره له‌م قۆناغه‌دا رێگه چاره‌یه‌کى دروست بدۆزینه‌وه، بۆیه به کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى له هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌نفالکراون ده‌توانین کارێکى گه‌وره‌تر بکه‌ین، دواى پێشنیاره‌که‌ى من هه‌رچه‌ند دوودڵ بوون، به‌ڵام دواتر گرنگى و گه‌وهه‌رى کاره‌که‌یان به هه‌ند وه‌رگرت و بڕیارى دروستکردنى (ده‌سته‌ى کاتى داکۆکیکارانى ئه‌نفاله‌کانى هه‌ڵه‌بجه)ماندا.
چه‌تر: حکومه‌تى عێراقى چۆن له کاره‌کانتان ده‌ڕوانێت؟
- ئێمه ده‌سته‌که‌مان ناساندووه به ڕێوڕه‌سمی ئیدارى له قایمقامییه‌تى هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى هه‌ڵه‌بجه و زیندانه سیاسیه‌کانى سلێمانى و پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى سلێمانى پشتگیریان کردووین بۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. کاره‌کان زۆر به باشى به‌ڕێوه ده‌چن و هیوادارین حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراقیش پشتگیرى ته‌واومان بن بۆ ناساندنى ئه‌نفاله‌کانى کوردستان.
چه‌تر: که باسى هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێت هه‌موو که‌سێک کیمیایى ده‌که‌وێته‌وه یاد، چۆن له هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌نفال روویداوه؟
- پاش ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه (جاف)ه‌کانى تێدا نیشته‌جێ بوون، ئیتر له‌و کاته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌که‌وه چاوى له‌سه‌ر بوو، هه‌موو کاتێک په‌لامار و رووداوى دڵته‌زێن و نه‌هامه‌تى له ناوچه‌که‌دا ڕوویانداوه، که دواترینیان کاره‌ساتى( 16-3-1988) بووه، لێره‌وه ئیتر رووداوه‌کانى تر زۆر به لاوازیى باسیان لێوه کراوه و پشتگوێ خراون. شاڵاوى ئه‌نفال له هه‌ڵه‌بجه‌دا کاتێک بوو دواى ئه‌وه‌ى کیمیاباران کراو خه‌ڵکه‌که‌ى ئه‌وانه‌ى رزگاریان بوو له مردن چوونه خاکى ئێرانه‌وه و به هۆى عه‌فواته‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ خاکى عێرا‌ق، له‌وێ به دواوه گیران، له سه‌ره‌تادا له ته‌وارییه‌که‌ى سلێمانى، پاشان له ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى گه‌وره‌دا ره‌وانه‌ى زیندانى نوگره‌سه‌لمان کران، وه‌ک به‌رواریش له (9-8-1988) له ته‌وارییه‌که گیراون و پاش ئه‌وه‌ى براونه‌ته ئه‌وێ هه‌ندێکیان شه‌هید بوون، هه‌ندێکیشیان بێسه‌رو شوێنن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌یشى که گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئێستا هه‌یانه لێیان مردووه یا له شار و شارۆچکه‌کانى کوردستاندا ده‌ژین.
چه‌تر: چ ئامارێکتان له به‌رده‌ستدایه له‌سه‌ر ژماره‌ى ئه‌نفاله‌کانى هه‌ڵه‌بجه؟
- ئه‌و ئاماره سه‌ره‌تاییه‌ى لامانه (1152) که‌سن و به‌م شێوه‌یه‌ن، (52) که‌سیان له نوگره سه‌لمان کۆچى دواییان کردووه و له‌وێ نێژراون، (100) که‌سیان دواى به‌ربوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان کۆچى دوایان کردووه، (1000) که‌سیشیان له ژیاندا ماون و ئێستا له‌لامان ئه‌ندامن، ئه‌مانه وه‌جبه‌ى یه‌که‌من و له‌لامان تۆمارن، به‌ڵام وه‌جبه‌ى تر هه‌ن و نازانین ماون یان مردوون و له نوگره سه‌لمانه‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
چه‌تر: داواتان نه‌کردوه مۆنۆمێنتێکى تایبه‌ت بۆ ئه‌و کاره‌ساته دروست بکرێت؟
- به‌ڵێ ئه‌وه یه‌کێکه له داواکانمان و گرنگه هه‌بێت، گرنگیش نیه له‌ناو یادگارى هه‌ڵه‌بجه‌دا ببێته سمبول یان له هه‌ر جێگه‌یه‌کى تر بێت له هه‌ڵه‌بجه‌دا.
چه‌تر: ده‌سته‌که‌تان چه‌ند ئه‌ندامن و ئامانجتان چیه؟
- (11) ئه‌ندامین و ئامانجمان کۆکردنه‌وه‌ى مرۆڤه به‌شخوراو و زیندانیه‌کانى نوگره سه‌لمانه و دواتریش ناساندنى جینۆسایدى گه‌له‌که‌مان به تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه به ده‌ره‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى به‌شخواردنى گه‌نجه‌کانمان له دواکه‌وتن و نه‌خوێنده‌وارى و رۆژه پڕ نه‌هامه‌تیه‌کانمان. |
|
| بێسه‌روشوێنەکانی شه‌ڕی ناوخۆ کوژراون |
بێسه‌روشوێنەکانی شه‌ڕی ناوخۆ کوژراون
ئا: كامه‌ران محه‌مه‌د
به‌رپرسێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت كه بێسهروشوێنهكانی شه‌ڕی ناوخۆ "نه‌ماون"و له‌ئێستادا هه‌وڵده‌درێت مووچه‌و ئیمتیازاتیان بۆ دابین بكرێ، خوشكێكی فه‌رمانده‌یه‌كی بێسه‌روشوێنیش ده‌ڵێت "هیچ بڕیارێكی وا به‌ئێمه نه‌گه‌یشتووه‌و قبوڵیشی ناكه‌ین وا به‌ئاسانی پێمان بڵێن نه‌ماون، ده‌بێت بكوژانی ئه‌م دیلانه بدرێنه دادگا".
دوای زیاتر له‌دوانزه ساڵ چاوه‌ڕوانی، دواجار مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و پارتی بڕیاریاندا سه‌رجه‌م ئه‌و گیراوانه‌ی كه له‌شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولادا تاكو ئێستا چاره‌نوسیان به نادیاری مابۆوه به "شه‌هید" هه‌ژمار بكرێن‌و هه‌موو ئیمتیازاتی شه‌هیدانه‌ش بۆ كه‌سوكاره‌كانیان حساب بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، یه‌كێتی‌و پارتی دواجار دانیان به‌كوشتنی ئه‌و دیلانه‌دا نا كه تاكو ئێستا چاره‌نوسیان نادیار بووه‌و وتی "به‌م بڕیاره كه‌یسی چاره‌نوسی گیراوانی شه‌ڕی ناوخۆ داده‌خرێت".
له‌مباره‌یه‌وه كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، حاكم قادر هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ ئاوێنه پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند "گیراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماون‌و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌دیارده ناخۆش‌و كوشنده‌كان‌و كاره‌ساتێكه كه پێویسته به‌هه‌موومان كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ئاسه‌واره بكه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "به‌داخه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌بوو، زیانێكی گه‌وره‌ی له‌بزوتنه‌وه‌كه‌دا، هه‌مووشمان ئازاری شه‌ڕی ناوخۆمان چه‌شت، بۆیه دواجار له‌یه‌كێك له‌كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی ئێمه‌و پارتیدا له‌ئه‌نجامی دانیشتن‌و گفتوگۆ، گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ته‌كه‌مان له‌به‌رچاو بگرین‌و بیخه‌ینه‌وه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تره‌وه".
حاكم قادر روونیشیكرده‌وه "دوای چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی زۆر له‌گرفته‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه چاره‌نووسی دیارنه‌ماوانی شه‌ڕی ناوخۆ دیاری بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌سێ خاڵ بڕیاری بۆ درا، یه‌كه‌میان: هه‌موویان به‌شه‌هیدی میلله‌ته‌كه‌مان دابنرێن، دووه‌م: مووچه‌ی شه‌هیدانه‌یان به‌پله‌ی گونجاو بۆ ببه‌سترێت، سێیه‌میش: زه‌وی یان شوققه‌و خانوبه‌ره بۆ كه‌سوكاریان دابینبكرێت".
به‌ڵام كورده عومه‌ری خوشكی (هاشم جیهاز) كه فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی بووه‌و بێسه‌روشوێنكراوه، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "هیچ بڕیارێكی وا به‌ئێمه نه‌گه‌یشتووه‌و قبوڵیشی ناكه‌ین وا به‌ئاسانی پێمان بڵێن نه‌ماون، چونكه هه‌ندێك له‌وانه له‌شه‌ڕدا نه‌گیراون، به‌ڵكو خۆیان، خۆیان ته‌سلیم كردووه، بۆیه ده‌بێت بۆمان روونبكه‌نه‌وه كه چۆن نه‌ماون‌و كێ ئه‌وانه‌ی كوشتووه؟ ده‌بێت بكوژانی ئه‌م دیلانه بدرێنه دادگا". كورده باسی له‌براكه‌ی خۆی كرد‌و وتی "هاشم جیهاز دوو رۆژ دوای (31ی ئاب) دوای ده‌ركردنی لێبوردن له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه، به‌برینداری خۆی ته‌سلیمی هێزه‌كانی پارتی كرد، كه‌چی تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنه".
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مانتاری لیستی كوردستانی، محه‌مه‌د شاره‌زوری كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆسایده، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه نازانێت بێسهروشوێنهكانی شه‌ڕی ناوخۆ "كوژراون یا نا"، به‌ڵام پێیباشه چیتر كه‌سوكاری ئه‌و گیراوانه له‌چاوه‌ڕوانیدا نه‌ژین‌و وتی "ئه‌گه‌ر نه‌ماون، با به‌پێی یاسای ژماره 9ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كاریان بۆ بكرێت، چونكه كه‌سوكاریان گوناهیان نییه‌و بۆچی ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕێ بكه‌ن به‌بێ هیچ وه‌ڵامێك".
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، هاژه سڵێمان له‌لێدوانێكدا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه له‌ڕۆژی جاڕدانی گه‌ردونی مافی مرۆڤدا ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه هاتوونه‌ته لایان‌و داوایانكردووه چاره‌نووسی كه‌سوكاریان به "زیندوویی یان مردوویی" ئاشكرا بكرێ، بۆیه ئه‌وانیش راپۆرتێكیان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ڕووی (مافی مرۆڤ‌و یاسایی)شه‌وه ده‌بێ چاره‌نووسی ئه‌و بێسه‌روشوێنانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ دیاری بكرێت، هاژه سڵێمان وتی "سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڵێنیاندا به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، ئاشكرایكرد "به‌پێی رێككه‌وتننانه جیهانییه‌كان‌و به‌پێی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیش، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی جه‌نگدا وه‌كو (دیل) ده‌گیرێن، ده‌بێ وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ‌و مافه‌كانیان پارێزراو بێ تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان رێككه‌وتنێك له‌باره‌یانه‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌دیلی گیرابێتن‌و كوژرا بن، ئه‌وه پێشێلكردنێكی زۆر روونی مافه‌كانی مرۆڤه".
پارێزه‌ر‌و به‌رپرسی به‌شی مافی مرۆڤی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ، كارزان عه‌بدولفازیل له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانیشه‌وه هه‌وڵدراوه چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه دیاری بكرێ، له‌و رووه‌شه‌وه وتی "چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌دوو شێوه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌ستگیركراون له‌كوێن؟ ئه‌گه‌ر كوژراویشن چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك كوژراون‌و ئێستا له‌كوێن؟".
ناوبراو روونیكرده‌وه كه ئه‌وان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی په‌رله‌ماندا چه‌ند خێزانێكی ئه‌و كه‌سانه‌یان بینیوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ دروستكردنی هه‌ر كه‌یسێكی یاسایی، پێویسته "سكاڵاكار"و پاشانیش دۆكیۆمێنت هه‌بێت.
كارزان عه‌بدولفازیل باسی له‌وه‌كرد كه كه‌یسی بێسهروشوێنهكانی شه‌ڕی ناوخۆ، جیاوازییان هه‌یه، هه‌ندێكیان له‌كاتی شه‌ڕدا كوژراون‌و هه‌شیانه بۆ نموونه "له‌ماڵه‌وه به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه"، به‌ڵام ئه‌و پارێزه‌ره جه‌ختی كرده‌وه كه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ دیل بكوژرێ، ته‌نانه‌ت ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌سێداره‌دانیش نه‌مێنێ، له‌كاتێكدا دادگاش بڕیار له‌سه‌ر فه‌رمانی له‌سێداره‌دان ده‌دات".
له‌ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤه‌وه، به‌رپرسی به‌شی مافی مرۆڤی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وه‌ش (دوو به‌شه) به‌شێكیان ئه‌وانه‌ن كه (دیل)بوون‌و له‌شه‌ڕدا گیراون‌و كوژراون، ئه‌وه‌شیان كۆمه‌ڵێك مافی هه‌یه كه ده‌بێ بپارێزرێ، چونكه ئه‌وه تاوانێكه‌و كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێ ئه‌و تاوانه رێكخراو بووه، ئه‌وه له‌ڕووی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه "تاوانێكی زۆر قورسه‌و ده‌خرێته چوارچێوه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێن"، ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستگیركراون‌و بردراونه‌ته لای لایه‌نێكی دیاریكراو، ئه‌مانه "حیجزی ناشه‌رعی"یان پێده‌وترێ‌و ئه‌گه‌ر مردبێتیشن ئه‌وا "تاوانه‌كه قورس‌تر ده‌بێ".
بۆ وه‌رگرتنی رای پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاوێنه په‌یوه‌ندی به‌هه‌ریه‌ك له(رێبوار یه‌ڵدا‌و جه‌عفه‌ر ئیمینكی) له‌مه‌كته‌بی سیاسی‌و (هێمن هه‌ورامی، نه‌وزاد هادی) له‌سه‌ركرادیه‌تی‌و دڵشاد شیهاب په‌رله‌مانتاری پارتی كرد، هه‌ندێكیان به‌بیانوی "بێئاگایی"یان له‌بابه‌ته‌كه لێدوانیان نه‌دا‌و هه‌ندێكیشیان وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنیان نه‌دایه‌وه. |
|
| ارتى (64) رۆژنامه‌نوس، هونه‌رمه‌ند و که‌مئه‌ندامى بێسه‌روشوێن کردووه |
ارتى (64) رۆژنامه‌نوس، هونه‌رمه‌ند و که‌مئه‌ندامى بێسه‌روشوێن کردووه
تایبه‌ت به چه‌تر
(چه‌تر) دۆسیه‌ى ئه‌و (64) رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ند و که‌م ئه‌ندامه بێسه‌روشوێنکراوانه‌ى هه‌ولێر هه‌ڵده‌داته‌وه، که له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستان له (16/5/1997) ده‌ستگیرکران و تا ئێستا چاره‌نوسیان نازانرێت، چالاکوانێکی بواری جینۆسایدیش ده‌ڵێت: ئه‌و تاوانه ده‌چێته خانه‌ى تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه.
ئه‌مڕۆ (14) ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر بێ سه‌روشوێنکردنى (64) ئه‌ندام و لایه‌نگرى پارتى کرێکارانى کوردستان، که له شارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه بێسه‌روشوێنکراون و هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ش باس له‌وه ده‌که‌ن هه‌ر له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له‌ناوبراون.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له روداوه‌که‌ى (16/5/1997) که له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌که نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێت، به (چه‌تر)ى راگه‌یاند «بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له (په‌که‌که) پارتى له (16/5/1997) هێرشێکی بۆ سه‌ر داموده‌زگاکانی نزیک له په‌که‌که ئه‌نجامدا له شاری هه‌ولێر، ئه‌و ده‌زگایانه‌ش بریتى بوون له (نوسینگه‌ی رۆژنامه‌ی (و‌ڵات) و شەمس وەتەن) که (10) رۆژنامه‌نوسى تێدابوو، ناوه‌ندی هونه‌ری (میزۆپۆتامیا) که نزیکەی (2٥) هونه‌رمه‌ندی تێدابوو، نه‌خۆشخانه‌ی مانگی سوری کوردستان، که له‌وێشدا زیاتر له (2٠) که‌س له نه‌خۆش و بریندار ده‌ستگیر کران، له باره‌گای هه‌ولێری رێکخراوی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانیش شه‌ش که‌س ده‌ستگیرکران».
به گوێره‌ى زانیارییه‌کانى سه‌رچاوه‌که‌ى (چه‌تر) «له‌و چوار شوێنه‌دا به کۆی گشتی (64) که‌س ده‌ستگیرکران و ئه‌و هێزانه‌شی له‌و هێرشه‌دا به‌شدار بوون پێکهاتبوون له (له‌شکری تایبه‌تی یه‌ک و دوو و سێ و تیمه تایبه‌ته‌کانی ئاژانسی پاراستن و هێزێکی ئاسایش و سوپای رزگاری و سوپای دووی پارتی».
په‌یمان عیزه‌دین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان، له‌باره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه‌وه به (چه‌تر)ی راگه‌یاند «ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌بێت ئه‌وانه کوژراون، شوێنه‌کانیشیان دیاره، ئه‌مه‌ش له که‌سوکاره‌کانیانه‌وه وه‌رمانگرتووه نه‌ک له پارتی دیموکراته‌وه».
وتیشى «ئه‌وه ئه‌رکی په‌رله‌مانه ئه‌م بابه‌ته ساخ بکاته‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئێمه سور ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه».
عه‌لی مه‌حمود، له رێکخراوی چاودێری کوردۆساید (چاک)یش ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: ئه‌و بێسه‌روشوێنکراوانه بێ‌شک هه‌موویان دیلی جه‌نگبوون، دیلی جه‌نگیش ده‌بێت چاره‌نوسیان دیاری بکرێت ئایا تاوانبارن یان بێ‌تاوانن.
ئه‌وه‌شى وت «پێده‌چێت ئه‌وانه به بێ ئه‌وه‌ی دادگاییه‌کی دادوه‌رانه کرابێتن کۆمه‌ڵکوژ کرابن، ئه‌مه‌ش ده‌چێته ناو تاوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه، بۆیه هیچ لایه‌نێک ئاماده نیه به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی بخاته ئه‌ستۆی خۆی».
هه‌روه‌ها کاروان که‌مال، یاساناس، سه‌باره‌ت به‌م رووداوه وتی «هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه له خانه‌ی تاوانه‌کانی جه‌نگ ده‌ژمێردرێت، ئه‌ویش یه‌کێکه له تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی، که به‌پێی رێکه‌وتننامه‌ی جنێف ناکرێت و نابێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ دیلدا بکات».
ئه‌و یاساناسه وتیشی «به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و عێراقی هه‌موو تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی کۆنبونیان نیه».
له‌لایه‌کى تره‌وه موراد قه‌ره‌یڵان، سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى (کۆما جڤاکێن کوردستان) له چاوپێکه‌وتنێکى ژماره (54)ى (چه‌تر)دا له باره‌ى ئه‌و روداوه‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌و مه‌سه‌لانه ئێستا هه‌ستیارن، چونکه له رابردوو زۆر رووداوی ناخۆش روویانداوه، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئێمه هه‌روا له‌سه‌ر پێ و به‌شێوازێکی بێ نرخ نامانه‌وێت گفتوگۆی ئه‌و بابه‌ته بکه‌ین. |
|
ئاگاداری
خوێنه‌رانی به‌رێز ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که ماڵپه‌ره‌که‌مان به‌هۆی نوێکردنه‌وه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار له‌کار ده‌وه‌ستێت.
ئومێده‌وارین بتوانین له ده‌رفه‌تێکی نزیکدا بێینه‌وه خزمه‌تتان.
ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردنی ماڵپه‌ڕ |
|
ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی هه‌ڵسوڕاوێكی كورد نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی هه‌ڵسوڕاوی كورد، حه‌بیبوڵا له‌تیفی ده‌رده‌بڕێت‌و داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی ده‌كات.

ئاژانسه‌كان، ئاوێنه:
وته‌بێژی كاتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مارك تۆنه‌ر، له به‌یاننامه‌كه‌دا به ئاماژه به له‌سێداره‌دانی دوو هاوڵاتی به‌ناوه‌كانی عه‌بدوڵا‌و محه‌مه‌د فه‌تحی كه هه‌فته‌ی رابردوو له ئێران له سێداره‌دران، ره‌خنه له حكومه‌تی ئێران ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م زیندانیان مافی به‌رگری كردن له‌خۆیان نه‌بووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌ره‌وها به ئاماژه به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی هه‌ڵسوڕاوی كورد، حه‌بیبوڵا له‌تیفی، نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت‌و داواده‌كات ئه‌و جۆره له‌سێداره‌دانانه له ئێران رابگیرێت‌و زیندانیانی سیاسی ئازاد بكرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داوا له ئێران كراوه رێگه بدات لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی ئێران بكات‌و لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكات.
|
|
راپۆرتی رێکخراوی چاودێری کۆردۆساید/ چا ک، کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵات
سه‌باره‌ت به‌کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کورد و مافی مرۆڤ له ئێران‌دا

پاش کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی نێوان شه‌ڕه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانی، له ڕێکه‌وتی 9 دیسه‌مبه‌ر 1951 "کونوانسیونی پێش‌گرتن له کۆمه‌ڵکوژی و سزادانی بکه‌رانی" ئه‌و تاوانانه له کۆمه‌ڵه‌ی گشتی ریکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، په‌سه‌ند کرا. تا ئێستا 140 ولات ئه‌و کۆنوانسیۆنه‌یان واژۆ کردووه. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئاوه‌ها کۆنوانسیۆنێک، گه‌لی کورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌کانی کوردستانه‌وه( ئێران، عێرا‌ق، تورکیه و سوریه) به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵکوژی کراوه‌ته‌وه.
|
|
| دادگایی تاونبارێکی ئه‌نفال |
به‌رپرسێك له‌سوپای نوێی عێرا‌ق له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالكردنی كورد دادگایی ده‌كرێت
په‌یامنێر

ئه‌مڕۆ تیمی پارێزه‌ران ده‌گه‌نه به‌غدا و بڕیاریشه سبه‌ی له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێرا‌ق یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالی دوو به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا تۆمه‌تبارێك كه له‌سوپای ئێستای عێراقیدا پله‌ی لیوایه و ده‌ستی له‌تاوانی ئه‌نفالدا هه‌بووه ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بكرێت.
|
|
ناوه‌ندی چاك: له ڕۆژی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی عیَراقدا (16-5) , داوای ئاشكراكردنی گۆره به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ڕۆژی 16-5-1997 ی شاری هه‌ولیَر ده‌كه‌ین
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ئاكام و ئه‌نجامی سیاسه‌تی فاشیانه‌ی ڕژیَمی دڕنده‌ی به‌عسه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی عیَراق به گشتی وه خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی , كوشتنی به كۆمه‌ڵ و شاردنه‌وه‌یان بۆ ئاشكرانه‌بوونی تاوانه‌كانی , سیمای دڕنده‌یی ئه‌و ڕژیَمه‌ن ,گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك تاوانن له عێراقدا هه‌ر به‌شه‌یان ده‌چنه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی تاوانه مه‌زنه‌كانه‌وه .
هاوكات نابێت له یادمان بچێت له به‌رواری 16-5-1997 دا له شاری هه‌ولیَر , دور له هه‌موو پیَوه‌ریَكی مرۆڤانه و كوردانه , غافڵگیرانه به داواكاری و فیتی داگیركه‌رانی كوردستان , له لایه‌ن هیَزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه , هیَرشكرایه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كیَتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆژنامه‌ی و‌ڵات و تیپی میزۆپۆتامیا و خاچی سوری كوردستان و .. له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا له‌و ڕۆژوه بۆ ئیستا زیاتر له 70 هاووڵاتی كورد له ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندان و كه‌مئه‌ندامانی شه‌ڕ و .... بیَسه‌رو شویَنن .تا هه‌نووكه چه‌ندین جار كه‌سوكاریان چونه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان كردووه , وه‌لیَ مخابن تاكو ئیَستا هه‌ر بیَ وه‌ڵامن .
ئیَمه لیَره‌دا له ڕۆژی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی عیَراقدا , ویَرای ئه‌وه‌ی به توندی ڕه‌خنه‌ی نه‌هیَنانه‌وه‌ی ئیَسك و پروسكی ئه‌نفالكراوانمان ده‌گرین , هاوكات داواكارین :
- گۆڕی به كۆمه‌ڵی قوربانیانی 16-5-1997ی هه ولیر ئاشكرا بكریَن .
- قوربانیانی ئه‌و تاوانه وه‌ك شه‌هید بناسریَن و هه‌موو ئیمتیازیَكی شه‌هیدانه‌یان پیَبدریَت .
-چاره‌نووسی هه‌موو بیَسه‌روشویَنكراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی و ململانی سیاسییه كان كوردستان ئاشكرا بكریَن له لایه‌ن هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی گلاونه‌ته ئه و جۆره تاوانانه وه به تایبه‌تی ( پارتی و یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ).
- داوای لیبۆردن له كه سوكاری بیسه روشوینكراوان بكریت و تاوانكارانی ئه‌و تاوانانه دادگایی بكرین.
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
13-5-2011
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com
چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك )کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه,ساڵانه سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه دات .
|
|
| بڕیاری ده‌ستگیرکردنی تاوانباران |
چاودێری كوردۆساید داوا له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كوردستان ده‌كات راستگۆ بن له به‌رامبه‌ر دادپه‌روه‌ری و مافی قوربانیانی ئه‌نفال

له رۆژی 5-5-2011 ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان له بڕیارێكی به په‌له داوا له لقه‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان ده‌كات بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن سه‌باره‌ت به گرتن و ئاماده‌كردنی 258 تۆمه‌تباری ئه‌نفال بۆ به‌رده‌م دادگا.
|
|
| دادگایکردنی تاوانبارانی ئه‌نفال |
داواكارى گشتى گه‌رمیان: درێغى ناكه‌ین له ده‌ستگیر كردنى موسته‌شاره‌كان
په‌یامنێر

گه‌رمیان - به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى دواكارى گشتى له گه‌رمیان رایگه‌یاند: چاوه‌ڕێى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى ده‌ستگیر كردنى موسته‌شاره‌كان ره‌وانه‌ى داگاكانى سنوورى ناوچه‌ى گه‌رمیان بكه‌ین
.
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتى له گه‌رمیان دادوه‌ر "نزار حه‌سه‌ن" به ئاژانشى په‌یامنێرى راگه‌یاند:له لایه‌ن دادگاى بالاَى تاوانه‌كانى عێراقه‌وه بڕیارى ده‌ستگیر كردنى موسته‌شاره‌كانى سنوورى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم نێردراوه و له ئێستاشدا چاوه‌رێ ده‌كه‌ن له ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریه‌وه بۆ دادگاكانى ئیستئناف بێته‌خواره‌وه.
روونیشكرده‌وه:له دواى هاتنى بریاره‌كه ده‌ستبه‌كارده‌بن بۆ ده‌ستگیر كردنى داواكراوه‌كان و به هیچ شێوه‌یه‌ك درێغى ناكه‌ین له ده‌ستگیركردنیان.
له سنوورى هه‌رێمى كوردستان 258 موسته‌شار له‌لایه‌ن دادگاى بالاَى تاوانه‌كانى عێراقه‌وه داواكراون.
|
|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم داواده‌كات 258 سه‌رۆك جاشی به‌شداربووی ئه‌نفال ده‌ستگیربكرێن
ئاوێنه

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌بڕیارێكی به په‌له‌دا داوا له‌دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه 258 سه‌رۆك جاشی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو كه تۆمه‌تبارن به‌به‌شداریكردن له‌تاوانی ئه‌نفالدا، ده‌ستگیربكرێن.
تایبه‌ت به ئاوێنه: رۆژی 5/5/2011 ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری داوا له‌لقه‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و گه‌رمیان ده‌كات كه بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان سه‌باره‌ت به گرتن‌و ئاماده‌كردنی 258 تۆمه‌تباری ئه‌نفال بۆ به‌رده‌م دادگا جێبه‌جێبكرێت.
|
|
چاودێری كوردۆساید ئیدانه‌ی هه ولىداخستنی دادگای باڵای تاوانه‌كان ده‌كاتپ
پاش ئه‌وه‌ی خۆشبه‌ختانه دادگای باڵای تاوانه‌كان بڕیاری به جینۆساید ناسینی كه‌یسی بێسه‌روشوێنكردنی 8000 بارزانی دا , مخابن له رۆژی 4-5-2011 نوری مالكی هه ولى داخستنی دادگای باڵای تاوانه‌كان ده دات . له كاتێكدا له توانای ئه‌ودا نیه بڕیاری وا بدات و ئه‌و دادگایه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه .
داخستنی دادگای باڵای تاوانه‌كان له كاتێكدا كه‌یسه‌كانی كورد هێشتا ته‌واو نه‌بوه‌و بڕیاره‌كانی دادگا جێبه‌جێنه‌كراون ,تۆمه‌تباران نه‌گرتراون ,زیانلێكه‌وتووان قه‌ره‌بوونه‌كراونه‌ته‌وه , زیانێكی گه‌وره‌یه له كورد ده‌كه‌ویت .
ئێمه له‌مه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی به خه‌مسارد ده‌زانین له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نوری مالكی كه مامه‌ڵه به خوێنی گه‌له‌كه‌مانه‌وه ده‌كات له به‌رامبه‌ر سازشی سیاسی .
لێره‌وه داوا له رایگشتی كوردستان ده‌كه‌ین دژ به‌م هه‌نگاوه‌ی نوری مالكی بووه‌ستنه‌وه .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
7-5-2011
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com
چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك )کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه,ساڵانه سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه دات .
|
|
| رێپێوان له بریتانیا به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی 19ی(9) گوڵان |
 رێپێوان له بریتانیا به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی 19ی(9) گوڵان
به‌ڕێزان، و‌ڵات پارێزان، هاو وڵاتیان، به بۆنه‌ی 9ی مه‌ی، ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی 5 تێکۆشه‌ری ڕێگای ئازادی گه‌له‌که‌مان شه‌هیدان، مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان، چالاکییه‌کی خۆپیشاندان له شاری شه‌فێڵد به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ به‌رز ڕاگرتنی یاد و ڕێبازی ئه‌م شه‌هیده سه‌ر به‌رزانه، داوا له هه‌موو لایه‌نێک ده‌که‌ین که به‌شداری له‌م چالاکیه‌دا بکات.
هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێوه‌یه که پیلانی دوشمن سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه و گیانی گیراوانی سیاسی کورد که له ژێر په‌تی سێداره‌ی ئیراندان، ده‌پاریزێت.
به‌شداری ئێوه له‌م چالاکیه‌دا، خاوه‌ن ده‌رکه‌وتنی ئێوه‌یه له شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کوردستان.
شوێن و کاتی چالاکیه‌که:
شه‌ممه: 07/05/2011
کاتژمێر: 1 بۆ 3ی پاش نیوه‌ڕۆ
Address:
Peace Gardens
Pinstone Street,
SHEFFIELD, South Yorkshire
S1 2HH |
|
| به‌رله‌وه‌ی كه‌یسه‌كان دابخات، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عیراق داخرا |
خه‌ندان – ره‌هێل سه‌مه‌د
رۆژی 4/ی ئه‌م مانگه به‌بڕیارێكی نوری مالیكی سه‌رك وه‌زیرانی عیراق، دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عیراق كه تایبه‌تبوو به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسی تاوانه‌كانی رژێمی پێشووی عیراق، داخرا.
موحسین شێروانی سه‌رۆكی كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به كورد له‌و دادگایه وتی: "به‌ر له‌وه‌ی كێشه و مافی هه‌موو ماف خوراوان یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ، به‌بڕیاری نوری مالیكی دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عیراق داخراوه، له‌كاتێكدا چه‌ندان كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ناو عیراق به‌تایبه‌تی كورد مابوون له‌و دادگایه یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌و داخستنه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنییه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو به‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌وتوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا شێروانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ كه میراتگری حكومه‌تی پێشووتره داوای لێبووردن بكات، هه‌ڵساوه به داخستنی دادگاكه له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستووری عیراق له مادده‌ی 134دا هاتووه كه دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی، ئه‌وكاته ئه‌و دادگایه داده‌خرێت، به‌لاَم به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و به‌بێ ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئه‌و دادگایه، نوری مالیكی بڕیاری داخستنی ئه‌و دادگایه‌ی داوه، بۆیه‌ش داواكارین له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كه به‌ته‌نگ ئه‌و كێشه‌یه‌وه بچێت و كارێكی وه‌ها بكرێت ئه‌و دادگایه دانه‌خرێت تا كێشه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
|
|
| بانگه‌وازی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمی ساڵرۆژی گیانبه‌ختكردنی "فه‌رزاد كه‌مانگ |
 بانگه‌وازی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمی ساڵرۆژی گیانبه‌ختكردنی "فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاورێیانی"
كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمی مه‌راسیمی ساڵرۆژی ئیعدامكردنی "فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر" و هاورێیانی، له شاری "فرانكفۆرتی ئا‌ڵمانیا" له بانگه‌وازێكدا، هه‌مووانی به به‌شداری له‌م رێوره‌سمه‌دا بانگهێشت كرد.
شوێن :شاری فرانكفۆرت، هاوپت واخ
رێكه‌وتی :رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی ئایار، كاتژمێر ١٧ به كاتیناوه‌ندی ئه‌وروپا |
|
كۆستێكی گه‌وره
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای پایه به‌رزو خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د گه‌زنه‌یی باوكی كاك سه‌فا گه‌زنه‌یی به‌رپرسی كۆمیته‌ی فه‌ره‌نسای رێكخراوه‌كه‌مانمان پێگه‌یشت .
مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د جگه له‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ئاینی پایه‌به‌رزو كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر بوو , هاوكات چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نفال له كۆڕ‌و كۆنفرانس و سمیناره‌كان پێشكه‌ش كردووه و له‌و بواره‌دا كاری مه‌زنی له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراوان پێشكه‌ش كردووه.
ئێمه به ناوی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌مانه‌وه پرسه‌و سه‌رخۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی كاكه سه‌فا و بنه‌ماڵه ئازیزه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م كۆسته دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یان بێت .
چاودێری كوردۆساید
6-5-2011
|
|
| بۆ كه‌مپینی رۆژی مامۆستای كورد |

بۆ كه‌مپینی رۆژی مامۆستای كورد
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه , به دیاریكردنی رۆژێ ئیعدامكردنی مامۆستا فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر 7-5ئه‌و مامۆستایه‌ی جێگای شانازی گه‌له‌كه‌مان بوو له زیندان به قاره‌مانیه‌تی خۆی جه‌لادانی زیندان و دوژمنانی شه‌رمه‌زار كردبوو .
یاداشته‌كانی مامۆستا‌و , بیروباوه‌ڕه مرۆڤ دۆستییه‌كانی شه‌هید فه‌رزاد شایانی ئه‌وه‌ن رۆژی ئیعدامكردنه‌كه‌ی بكرێته رۆژی مامۆستای كورد , ئێمه له‌م په‌یوه‌نده پشتیوانی له‌و بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ین و كاریش بۆ چه‌سپاندنی ده‌كه‌ین .
به‌رزو به‌ڕێز بێت یادی مامۆستا فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر
چاودێری كوردۆساید-چاك
گۆڤاری تۆپزاوا
رۆژنامه‌ی نگره سه‌لمان
ماڵپه‌ڕی كوردۆساید |
|
فیلمێكی دۆكیۆمێنتی له‌باره‌ی كومه‌ڵكوژی دێرسیم له توركیا نمایش كرا
په‌یامنێر
فیلمێكی دۆكیۆمێنتی به ناونیشانی "واگۆنی ره‌ش/ 38 په‌نابه‌رانی دێرسیم" كه ئاماژه به كومه‌ڵكوژی شاری دێرسیم له ساڵی (1938) ده‌دات، له زانكۆی "بیلگی"ـی توركیا نمایش كرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "سی ئێن ئێن تورك"، له‌و فیلمه دۆكیۆمێنتییه بابه‌تی سه‌رِنجراكێش ئه‌وه‌یه كه دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كه به‌شداریان له‌و كومه‌ڵكوژییه كردبوو، له‌و فیلمه دۆكیۆمێنتییه ئاماژه به‌و سه‌رده‌مه ده‌ده‌ن. "عه‌سكه‌ری ئاكیۆل"ی ته‌مه‌ن (101) ساڵ و "حه‌یده‌ر ده‌ده" كه له ساڵی (1938) له كومه‌ڵكوژی شاری دێرسیم به‌شداربوونه، له‌و فیلمه‌دا بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیان ده‌گێرێنه‌وه.
ئه‌و فیلمه له لایه‌ن "ئۆزگول فینده‌ك" كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئه‌مرِۆ له زانكۆی "بیلگی"ی توركیا نمایش كرا. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به‌رله‌وه‌ش فیلمێكی دۆكیۆمێنتی دیكه‌ی له‌باره‌ی دێرسیم به ناونیشانی "قه‌له‌می سور" به‌رهه‌م هێناوه.
"ئۆزگول فینده‌ك" له وتوێژێكدا له‌گه‌ل ئاژانسی هه‌واڵی "ئانه‌فه" له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له‌باره‌ی دێرسیم گوتی: "كار و چالاكییه‌كانی من له‌باره‌ی جینۆسایدی دێرسیم له ساڵی (2004) ده‌ستی پێكردووه و یه‌كه‌م به‌رهه‌مم له‌و بواره‌دا فیلمی دۆكیۆمێنتی قه‌له‌می سور بووه، قه‌له‌می سور ئاماژه به ساڵانی (1994) كاتی سوتاندنی لادێیه‌كانی دێرسیم ده‌دات و دواتر ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ساڵی (1938) واته كاتی جینوسایده‌كه‌ی دێرسیم، تیایدا وتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كراوه كه ئه‌و رووداوه‌یان به چاوی خۆیان بینیوه".
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ده‌توانم بڵێم واگۆنی ره‌شیش وه‌كو به‌شی دووه‌می قه‌له‌می سور دێته هه‌ژمار، تیایدا ئاماژه به باكگراونده‌كان دراوه، به‌رله‌وه‌ی جینوسایده‌كه روو بدات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دوو سه‌رباز كه له‌و جینۆسایده به‌شدار بوونه، وتوێژ كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك ئه‌رمه‌نی كه له‌و سه‌رده‌مه له دێرسیم ده‌ژیان، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه".
جێی ئاماژه‌یه، "ئاتاتۆرك" له ساڵی (1938) له‌باره‌ی كومه‌ڵكوژیی شاری دێرسیم گوتویه‌تی: "دێرسیم زیپكه‌یه‌كه له جه‌سته‌ی توركیا دا و پێویسته ئه‌و زیپكه‌یه له‌ناو به‌رین". هه‌روه‌ها "موحسێن باتور" لیوای خانه‌نشینكراوی سوپای توركیا له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی به ناونیشانی "یاده‌وه‌ری و بیرورِای خۆم" له‌باره‌ی ئه‌و كومه‌ڵكوژییه گوتویه‌تی: "داوای لێبۆردن له خوێنه‌ری ئه‌و كتێبه ده‌كه‌م، چونكه ناتوانم له‌و كتێبه‌دا ئاماژه به بابه‌تی كومه‌ڵكوژی دێرسیم بده‌م".
|
|
| که‌مپه‌ینی "نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا" کۆتایی به چالاکی یه‌که‌می خۆی هێنا |
که‌مپه‌ینی "نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا" کۆتایی به چالاکی یه‌که‌می خۆی هێنا
(سبه‌ی):
که‌مپه‌ینی "نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا" که بۆ به‌رگری له گیانی کاک شێرکۆ مه‌عارفی، موسته‌فا سه‌لیمی و سه‌رجه‌م گیراوانی سیاسی و خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤی کورد رێکخراوه، کۆتایی هاتنی یه‌که‌م چالاکی خۆیان، که بریتی بو له ٦ رۆژ دانیشتن له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی که‌مپینه‌که، ئه‌و که‌مپه‌ینه که بۆ راکێشانی رایگشتی و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ لای له سێداره‌دان له ئێران و کوردستاندا له‌لایه‌ن هه‌رسێ رێکخراوی؛ ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ، چاودێری کوردۆساید- چاک و که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران لقی سویس رێکخراوه، توانی وه‌کو یه‌که‌م ئه‌زمونی له‌و جۆره، هه‌ستێت به دانانی چادرێک و پێکهێنانی پێشانگایه‌کی وێنه‌یی، هاوکات له گه‌ڵ دانانی پلاکارد و ئاڵای کوردستان له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا له ژنێڤ.
هه‌روه‌ها نوسراوێک به هه‌ردو زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی له‌لایه‌ن که‌مپه‌ینه‌وه له نێوان رێبواران و کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دا بڵاوکرایه‌وه، که هه‌ڵگری ئه‌و داواکاریانه‌ی خواره‌وه بو:
1- ده‌ستبه‌جێ راگرتنی حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی، موسته‌فا سه‌لیمی و ٢١ گیراوی کوردی تێکوشه‌ری بواری سیاسی و مه‌ده‌نی.
2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای له سێداره‌دان له ئێران‌دا.
3- ئازادکردنی بێ مه‌رجی گیراوانی سیاسی له ئێران‌دا.
4- ناردنی لیژنه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێکوڵینه‌وه له بارودۆخی زیندان و زیندانیانی سیاسی و سیڤیل له ئێران‌دا.
که‌مپه‌ین هه‌روه‌ها چه‌ندین نامه‌یان پێشکه‌س به ناوه‌نده جۆر به جۆره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤه‌وه کرد، که هه‌ر به گشتی هه‌ڵگری داواکاریه‌کانی سه‌ره‌وه بو.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ندین که‌سایه‌تی سویسری و ئه‌وروپایی وه‌کو؛ ژان زیگلێر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی راوێژکار‌ی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، پشتگری خۆیان بۆ داواکارییه‌کانی که‌مپه‌ین ده‌ربڕی و به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست بۆ راگرتنی له سێداره‌دانی گیراوانی کورد یان داوه.
که‌مپه‌ینه‌که راشیگه‌یاندوه، بۆ وه‌دیهێنانی داواکارییه‌کانی خۆی درێژه به کاره‌کانی ده‌داو هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه داوا له هه‌مو لایه‌ک ده‌کات بۆ چالاک‌تر کردن و به ئاکام گه‌یاندنی هه‌نگاوه‌کانیان، ده‌نگی خۆیان بده‌نه پاڵ ده‌نگیان و هاوکاریان بن |
|
| داواکاری پنج ڕێکخراوی مه‌ده‌نی به دژی حوکمی ئیعدامی |
داواکاری پنج ڕێکخراوی مه‌ده‌نی به دژی حوکمی ئیعدامی
خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی و کۆمه‌ڵگه جیهانیه‌کان
ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی و‌ڵات
زیندانی سیاسی کورد، شێرکۆ مه‌عارفی، مه‌ترسی ئیعدام کردنی له ئارادایه، شێرکۆ مه‌عارفی، خه‌ڵکی شاری بانه‌یه، به‌و جۆره‌ی که ده‌زانن مه‌ترسی جێبه‌جێ کردنه‌که‌ی حوکمه ئیعدامی شێرکۆ مه‌عارفی له ئارادایه. دادگای شۆرشی رژێمی ئیسلامی ئێران له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی موحاربه حوکمی ئیعدامیان به سه‌ر شێرکۆدا سه‌پاندوه. هه‌روا که ده‌زانن شێرکۆ مه‌عارفی مه‌ترسی جێبه‌جێ کردنی ئیعدامی له ئارادایه، ئه‌م حوکمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌دا ته‌ئید کراوه، هه‌ر ئێستا شێرکۆ بۆ دژایه‌تی به حوکمه ناعادڵانه‌که‌ی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. له‌م روه‌وه ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی مه‌ده‌نی کورد له کوردستان داوا له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و ئێران ده‌که‌ین و داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی ماڤی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین هه‌رچی زووتر و بۆ به‌رگرتن له ئیعدامی شێرکۆ تێ‌بکۆشن و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گڕ بۆ ئازادی شێرکۆ مه‌عارفی، چۆنکا گیانی زیندانی سیاسی کورد مه‌ترسی جدی له سه‌ره. ئێمه داوا له هه‌موو ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی و ئازادیخوازه‌کانی جیهان و به تایبه‌تی کوردستان ده‌که‌ین که بۆ دژایه‌تی به‌و حوکمه له هه‌موو شوێنه‌کانی جیهان به تایبه‌تی له ئوروپا و هه‌ر شوێنیک یه‌ک مرۆڤی تێدایه، ده‌نگی بێ گۆناحی شێرکۆ مه‌عارفی بگه‌یننه گوێچکه‌ی جیهانیان و ئێمه پشتیوانی خۆمان له هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه که بۆ ئازادی و به‌رگرتن به حوکمی شیرکۆ مه‌عارفی تێده‌کوشن ده‌رده‌برین.
ریکخراوی چاودیری کوردوساید
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌ر میهری کوردستان
ئه‌نجومه‌نی دژه سێداره له کوردستان
یه‌کێتی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی کورد |
|
| سبه ی په نابه رانی که مپی ،، الولیدی ،، مان ده گرن ! |
به پێ ئه و زانیاریانه ی که له م دواییانه به ده ستمان گه یشتووه ، په نابه رانی که مپی ،، الولیدی ،، له سه ر سنووری سوریا و عێرا‌ق که ساڵانێکی زۆره له بار و دۆخێکی زۆر نا حه ز و نا له باردا ده ژین ، سبه ی ده س ده ده ن مانگرتن ،
هاونیشتمانانی ئازیز !
له ڕۆژی یه کی ئایار ( یه کی مای ) ، ڕۆژی ڕیزگرتن له خه باتی چینی چه وساوه ی کرێکاره له سه رانسه ری جیهان ، خۆێشک و برا ئاواره کانی په نابه رتان له بیر مه که ن!
یه کی ئایار بکه ین به ڕۆژی ڕاپه ڕاندنی هه موو گه لی کورد بۆ داخوازیه ڕه واکانی . چاودیری کوردوساید ( چاک کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات ) ویرای پیرۆزبایی خۆی له کرێکارانی جیهان ، به تایبه ت کرێکارانی کوردستان ، ئه رکی سه رشانی هه موو کۆردێک ده زانێت ،که له م ڕۆژه پیرۆزه دا ، زیندانیه سیاسی و په نابه رانی کورد له بیر مه که ن . |
|
| ئه‌نفال : 23 ساڵ تێپه‌ڕی‌و جاش‌و موسته‌شاره كورده‌كان نه‌درانه دادگا |
ئه‌نفال : 23 ساڵ تێپه‌ڕی‌و جاش‌و موسته‌شاره كورده‌كان نه‌درانه دادگا
نوسه‌رێكی بواری ئه‌نفال "جاش‌و موسته‌شاره‌كان نه‌بونایه ئه‌نفال به‌وقه‌باره گه‌وره‌یه ئه‌نجام نه‌ده‌درا"
تاقانه‌یه‌كی پاشماوه‌ی ئه‌نفال "حكومه‌تی هه‌رێم خه‌مسارده له‌به‌دادگایی گه‌یاندنی جاش‌و موسته‌شاره‌كان"
ئه‌ندامێكی تیمی پارێزه‌رانی كه‌یسی ئه‌نفال "به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌س بۆی نیه بڕیاری لێخۆشبون بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال ده‌ربكات"
گه‌رمیان (باس) دلێر عه‌بدولڕه‌حمان
پێنج شه‌می داهاتوو 23 ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا تێده‌په‌ڕێت‌و تائێستاش حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه ئه‌وجاش‌و موسته‌شارانه بداته دادگا كه‌له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه فه‌رمانی گرتنیان بۆده‌رچوه‌و ژماره‌یان زیاتر له 200 كه‌سه، كه‌سوكاری پاشماوه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانیش نیگه‌رانی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نن‌و وه‌كو هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌مساردیه‌ی حكومه‌تدا ساڵانه بایكۆتی یاده‌كانی ئه‌نفال ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی تیمی پارێزه‌رانی كه‌یسی ئه‌نفالیش له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێرا‌ق جه‌ختده‌كاته‌وه كه‌به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ركه‌س له‌تاوانی ئه‌نفالدا به‌شداری كردبێت هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك بۆیان نیه بڕیاری لێخۆشبونی بۆ ده‌ربكه‌ن.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه لاو كه‌هاوڵاتیه‌كی تاقانه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌و جگه له‌دایك‌و باوكی 4 خوشك‌و 2 برای ئه‌نفالكراون به (باس) ی راگه‌یاند "ئێمه چه‌ندینجار هه‌وڵی جۆراوجۆرمان داوه بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی ئه‌وجاش‌و موسته‌شارانه‌ی ده‌ستیان له‌شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا هه‌بوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم خه‌مسارده له‌گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌و راپێچكردنیان بۆ دادگا‌و وه‌كو منداڵێكی ساوا له‌بنده‌ستی خۆیاندا ده‌یانپارێزن".
گوتیشی "به‌دادگایی نه‌گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه كێشه‌ی ده‌رونی بۆ كه‌سوكاری پاشماوه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان دروستكردوه‌و ساڵانه چه‌ندین پاشماوه‌ی ئه‌نفال به‌شداری له‌مه‌راسیمه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌دا ناكه‌ن چونكه ده‌بینن ئه‌و جاش‌و موسته‌شارانه‌ی كه‌سوكاریانی ئه‌نفالكردوه له‌پێشی پێشه‌وه داده‌نیشن".
جه‌ختیشیكرده‌وه "ئه‌و جاش‌و موسته‌شارانه‌ی خیانه‌تیان له‌نه‌ته‌وه‌كه‌یانكردوه له‌هه‌رئان‌و ساتێك‌دا بۆیان بگونجێ هه‌مان خیانه‌ت دوباره ده‌كه‌نه‌وه بۆیه باشتره رۆژێك زووتر حكومه‌ت راپێچی دادگایان بكات".
ئه‌وتاقانه‌یه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفال وه‌كو هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر به‌دادگایی نه‌گه‌یاندنی جاش‌و موسته‌شاره‌كان بڕیاریداوه 14 ی نیسان/ئه‌پریلی ئه‌مساڵ به‌شداری له‌یاده‌كانی ئه‌نفالدا نه‌كات‌و له‌ماڵه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌و ده‌ڵێ "هه‌موو ساڵێك حكومه‌ت به‌كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنه‌وه یاده‌كه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه‌و ساڵ دوای ساڵیش به‌ڵێنه‌كان ته‌سلیمی ساڵی دواتر ده‌كرێن بێئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێن".
ته‌ها سلێمان نوسه‌ری بواری ئه‌نفال پێی وایه "جاش‌و موسته‌شاره‌كان هاوكارێكی گه‌وره‌ی به‌عس بون‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه تاوانی ئه‌نفال به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه ئه‌نجام نه‌ده‌درا، ئه‌وان رێنیشانده‌ری به‌عس بون‌و له‌پێشیانه‌وه ده‌رۆشتن تاده‌ستیان بگاته دواگوندی سنوری كوردستان".
ناوبراو به (باس) ی راگه‌یاند "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆی هه‌ستێ‌و ئه‌و جاش‌و موسته‌شارانه له‌بنده‌ستی هه‌رهێزو لایه‌نێكی سیاسین‌و له‌هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌كدان بن راپێچی دادگایان بكات، ئه‌گه‌ر تاوانبارن یان بێ‌تاوان دادگا كه‌یسه‌كه‌یان یه‌كلایی بكاته‌وه".
سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "به‌وپێیه‌ی داواكراوه‌كانی كه‌یسی ئه‌نفال به‌شێكیان له‌ناوخۆی عێراق‌و به‌شێكیان له‌كوردستان‌و به‌شێكیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقن پێویسته به‌سێ ئاست كار له‌سه‌ر دادگایكردنیان بكرێت، یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێمدان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌جورئه‌ته‌وه‌و به‌هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی مێژوویی خۆی هه‌ستێ‌و راده‌ستی دادگایان بكاته‌وه، دوه‌م ئه‌وانه‌ی له‌ناوخۆی عێراقن‌و له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی پێشودا بڕیار به‌ده‌ست‌و خاوه‌ن بڕیاربون‌و له‌ئێستاشدا به‌شێكیان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدان حكومه‌تی عێرا‌ق مولزه‌م بكرێت به‌دادگاییكردنیان‌و ئه‌وانه‌شی له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقن له‌رێگه‌ی پۆلیسی ئه‌نته‌رپوله‌وه هه‌وڵی به‌دادگایی كردنیان بدرێت".
ئه‌و نوسه‌ره‌ش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه "راده‌ست نه‌كردن‌و كارنه‌كردنی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌ئاراسته‌ی به‌دادگایی گه‌یاندنی جاش‌و موسته‌شاره‌كان بێشك كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر باری ده‌رونی ته‌واوی كه‌سوكاره‌كانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال ده‌بێت، من ده‌یان خه‌ڵك ده‌بینم ده‌ڵێ ئاماده‌نیم بچمه مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال چونكه ده‌بینم موسته‌شارێك كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌نفال كردوم سینگ ده‌رده‌په‌ڕێنێ‌و له‌پێشه‌وه داده‌نیشێ".
به‌بڕوای ناوبراو ئه‌وه‌ی وایكردوه حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان جاش‌و موسته‌شاره‌كان نه‌ده‌نه دادگا‌و له‌بنده‌ستی خۆیان حه‌شاریان بده‌ن "ته‌نها حاڵه‌تی ناسروشتی نالۆژیكی نابابه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی وایكردوه راده‌ستی عه‌داله‌ت نه‌كرێنه‌وه‌و هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بنده‌ستیدان گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی بۆخۆی تۆمارده‌كات بیانداته دادگا".
ئه‌گه‌رچی له‌پاش راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991، به‌ره‌ی كوردستانی لێبوردنی گشتی بۆ هه‌موو جاش‌و موسته‌شاره‌كان ده‌ركردوه، سلێمان پێی وایه "به‌ره‌ی كوردستانی له‌روی سیاسیه‌وه مافی ئه‌وه‌ی بوه لێبوردنی گشتیان بۆ ده‌ربكات ئه‌گه‌رنا مافی ئه‌وه‌ی نیه له‌بری قوربانی بڕیاری لێخۆشبون بۆ هیچ تۆمه‌تبارو داواكراوێك ده‌ربكات".
له‌لایه‌كیتره‌وه گۆران ئه‌دهه‌م ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی كه‌یسی ئه‌نفال له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێرا‌ق به (باس) ی راگه‌یاند "دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێرا‌ق دوای چه‌ندین دانیشتن له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال كه‌نزیكه‌ی ساڵێكی خایاند رۆژی 24 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2006 بڕیاری كۆتایی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌تاوانبارنی به‌شدار له‌پرۆسه‌كه‌داو بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانی گرتنی بۆ 423 كه‌س ده‌ركرد كه‌زیاتر له‌نیوه‌یان جاش‌و موسته‌شاره كورده‌كانن‌و له‌وكاته‌وه تائێستا هیچكامیان ده‌ستگیرنه‌كراون‌و لێپرسینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه".
ناوبراو هۆكاری ده‌ستگیرنه‌كردنی جاش‌و موسته‌شاره‌كانی گه‌ڕانده‌وه بۆ "بارودۆخی سیاسی عێراق‌و بونی دادگاكه له‌به‌غدا كه‌ده‌سه‌ڵاتێكی وای نیه بچێته هه‌مو شوێنێك، له‌گه‌ڵ نه‌بونی ته‌وافوق له‌نیوان دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و دادگای باڵای تاوانه‌كان‌و هۆكاره سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌ندامه‌كه‌ی تیمی پارێزه‌رانی كه‌یسی ئه‌نفال له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێرا‌ق ئاشكرایكرد "به‌پێی رێكه‌وتنێك كه‌ساڵی 1948 له‌جنێف ئه‌نجامدراوه‌و عێراقیش ئیمزای كردوه ئه‌و تاوانانه‌ی نێوده‌وڵه‌تین وه‌كو جینۆساید‌و تاوانی جه‌نگ‌و تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاری لێخۆشبون نایانگرێته‌وه‌و هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك بۆی نیه بڕیاری لێبوردنیان بۆ ده‌ربكات، به‌پێی یاسای ژماره 10 ی ساڵی 2005 یش كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقیشه‌وه ته‌سدیق كراوه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆی نیه بڕیاری لێبوردن بۆ هیچ تاوانبارێك ده‌ربكات كه‌له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه حوكمی بۆ ده‌رچوه".
ناوبراو ده‌رباره‌ی لێخۆشبونه‌كه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیش گوتی "ئه‌و لێبوردنه له‌سنورێكی زۆر ته‌سكدایه‌و پێموابێت سه‌ركرده كورده‌كانیش نابنه رێگر له‌به‌رده‌م به‌دادگایی گه‌یاندنی ئه‌وجاش‌و موسته‌شارنه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سوكاری پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماربكرێت".
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێرا‌ق ساڵی 2003 دامه‌زراوه به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنی به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی پێشوی عێرا‌ق له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ماوه‌ی 35 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسدا له‌عێراق دژ به‌خه‌ڵكی وڵاته ئه‌نجامیان دابوو.
دادگا له‌دوایین بڕیاری خۆیدا له 24 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2006 دا به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر محه‌مه‌د عورێبی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ هه‌ریه‌ك له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به "عه‌لی كیمیایی" به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی باكورو سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری رژێمی پێشوو حوسێن ره‌شید تكریتی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا ده‌ركرد، له‌گه‌ڵ بڕیاری زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ هه‌ریه‌ك له‌فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری‌و سابیر عه‌بدولعه‌زیز دوری‌و بێتاوانی تاهیر عانی.
هاوكات زیاتر له 200 جاش‌و موسته‌شاری كورد كه‌بڕیاری گرتنیان بۆ ده‌رچوه به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنیان تائێستا كه‌سیان ده‌ستگیرنه‌كراون.
|
|
| شێرکۆ مه‌عارفی، مه‌ترسی ئیعدام کردنی |

خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی و کۆمه‌ڵگه جیهانیه‌کان
ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی و‌ڵات
زیندانی سیاسی کورد، شێرکۆ مه‌عارفی، مه‌ترسی ئیعدام کردنی له ئارادای، شێرکۆ
مه‌عارفی، خه‌ڵکی شاری بانه‌یه، به‌و جۆره‌ی که ده‌زانن مه‌ترسی جێبه‌جێ
کردنه‌که‌ی حوکمه ئیعدامی شێرکۆ مه‌عارفی له ئارادایه. دادگای شۆرشی رژێمی
ئیسلامی ئێران له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی موحاربه حوکمی ئیعدامیان به سه‌ر
شێرکۆدا سه‌پاندوه. هه‌روا که ده‌زانن شێرکۆ مه‌عارفی مه‌ترسی جێبه‌جێ کردنی
ئیعدامی له ئارادایه، ئه‌م حوکمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌دا ته‌ئید
کراوه، هه‌ر ئێشتا شێرکۆ بۆ دژایه‌تی به حوکمه ناعادڵانه‌که‌ی ده‌ستی داوه‌ته
مانگرتن. له‌م روه‌وه ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی مه‌ده‌نی کورد له کوردستان داوا له
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و ئێران ده‌که‌ین و داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی ماڤی
مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین هه‌رچی زووتر و بۆ به‌رگرتن له
ئیعدامی شێرکۆ تێبکۆسن و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گڕ بۆ ئازادی شێرکۆ مه‌عارفی،
جۆنکا گیانی زیندانی سیاسی کورد مه‌ترسی جدی له سه‌ره. ئێمه داوا له هه‌موو
ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی و ئازادیخوازه‌کانی جیهان و به تایبه‌تی کوردستان
ده‌که‌ین که بۆ دژایه‌تی به‌و حوکمه له هه‌موو شوێنه‌کانی جیهان به تایبه‌تی له
ئوروپا و هه‌ر شوێنیک یه‌ک مرۆڤی تێدایه، ده‌نگی بێ گۆناحی شێرکۆ مه‌عارفی
بگه‌یننه گوێچکه‌ی جیهانیان و ئێمه پشتیوانی خۆمان له هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه
که بۆ ئازادی و به‌رگرتن به حوکمی شیرکۆ مه‌عارفی تێده‌کوشن ده‌رده‌برین.
که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژنانی ئازه‌ر میهری کوردستان
ئه‌نجومه‌نی دژه سێداره له کوردستان
یه‌کێتی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی کورد |
|
| پشتیوانیكردنی چاودێری كوردۆساید له مانگرتنی شێركۆ معارفی |
پشتیوانیكردنی چاودێری كوردۆساید له مانگرتنی شێركۆ معارفی
شێركۆ معارفی هاووڵاتی كورد خه‌ڵكی شاری بانه حوكمدراو به ئیعدام له رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 8 گوڵانه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن , لیره‌وه وێڕای پشتیوانیمان له داواكاری شێركۆ معارفی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ناڕه‌وای سه‌پاو به‌سه‌ریدا , داوا له هه‌موو لایه‌ك له پارته سیاسییه‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ریكخراو و چالاكڤانانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین پشتیوانی له كاكه شێركۆ معارفی بكه‌ن , ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر ئیعدامكردنی ئه‌و هاوڵاتیه كورده ده‌رببڕن , به چالاكی جۆراو جۆر پرۆتستۆی سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وا به‌سه‌ر كاكه شێركۆو هاوڕێیانی بن .
با رۆژی 1 ی ئایار , كه رۆژی خه‌باتی چه‌وساوه‌كانه ببێته رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئیعدامی سه‌پاو به‌سه‌ر چالاكڤانانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد .
چاودێری كوردۆساید- كۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات |
|
| چاودێری كوردۆساید : هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به ئیعدام له بڕیاری ئیعدامكردنی شێركۆ معارفی له 1ی ئایار ئاگا |
چاودێری كوردۆساید : هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به ئیعدام له بڕیاری ئیعدامكردنی شێركۆ معارفی له 1ی ئایار ئاگادار ده‌كاته‌وه
تایبه‌ت به كوردۆساید
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی چاودێری كوردۆساید بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئیعدامكردنی چالاكڤانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد شێركۆ معارفی , هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به ئیعدام كه له ده‌یان رێكخراوی جیهانی ناسراو پێك هاتووه له ئاستی جیهانی له‌و بڕیره زالمانه‌یه ئاگادار كرده‌وه . |
|
| چاودێری كوردۆساید : هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به ئیعدام له بڕیاری ئیعدامكردنی شێركۆ معارفی له 1ی ئایار ئاگا |
چاودێری كوردۆساید : هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به ئیعدام له بڕیاری ئیعدامكردنی شێركۆ معارفی له 1ی ئایار ئاگادار ده‌كاته‌وه
تایبه‌ت به كوردۆساید
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی چاودێری كوردۆساید بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئیعدامكردنی چالاكڤانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد شێركۆ معارفی , هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به ئیعدام كه له ده‌یان رێكخراوی جیهانی ناسراو پێك هاتووه له ئاستی جیهانی له‌و بڕیره زالمانه‌یه ئاگادار كرده‌وه . |
|
له که‌رکوک کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان سازده‌کرێت
ڕپژی شه‌مه 5،31 2011 له‌هۆڵی قوتابخانه‌ی هه‌ردی سه‌ره‌تایی له شاری که‌رکوک ،که‌مپینی ڕێکخراوه‌کانی که‌رکوک و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی که‌رکوک کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان سازده‌که‌ن.مه‌به‌ست له‌م کۆبوونه‌وه‌یه ئاگاداربوونه له کێشه‌و گرفت و داواکاریه‌کانیان، به تایبه‌تی له ناوچه دابڕاوه‌کان.
پاشان ئه‌و پێشنیار‌و داواکاریانه له ڕاپۆرتێکدا پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی عێرا‌ق و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی هه‌رێم و چه‌ندین لایه‌نی دیکه ده‌کرێن.
شایانی باسه به مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه فراوانه چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی که‌مپینی ڕیکخراوه‌کانی که‌رکوک و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی که‌رکوک ئه‌نجامدراون.
جێی ئاماژه‌یه لقی که‌رکوکی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید یه‌کێکه له به‌شداربووانی که‌مپینی رێکخراوه‌کانی که‌رکوک.
به مه‌به‌ستی ئاشناکردنی شه‌قامی عه‌ره‌بی به کاره‌ساتی ئه‌نفال،لقی که‌رکوکی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید/چاک کۆنفرانسێک سازده‌کات
به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی کاره‌ساتی ئه‌نفال به شه‌قامی عه‌ره‌بی لقی که‌رکوکی چاودێری کوردۆساید کۆنفرانسێک له که‌رکوک بۆ عه‌ره‌به‌کان سازده‌کات. ئه‌م کۆنفرانسه ئێستا ئاماداکاری بۆ ده‌کرێت و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا که ئاماده‌کاریه‌کان کۆتای‌یان هات ئه‌و کۆنفرانسه ده‌به‌ست .له‌م باره‌وه هێمن حه‌سیب به‌رپرسی لقی که‌رکه‌کی چاودێری کوردۆساید ڕایگه‌یاند که مه‌به‌ست له‌م کۆنفرانسه ئاشناکردن و نزیکبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوکه له‌و کاره‌ساته،چونکه تا ئێستا به پێیی پێویست کار بۆ یه‌و لایه نه‌کراوه ،ءه‌ربی که‌رکوه‌ک شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆیان له باره‌ی ئه‌نفاله‌وه نیه، یاخود به هه‌ڵه پێیان گه‌یه‌نراوه ،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وقه که سه‌دام ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا هاوڵاتیانی عێرا‌ق له باره‌ی ئه‌نفاله‌وه شتێک بزانن.
|
|
| ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا لیستی ناوی38 تاوانكاری ئه‌نفالی چوار بڵاو ده كه ینه وه . |
 له یادی 23 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی گونده‌كانی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا لیستی ناوی38 تاوانكاری ئه‌نفالی چوار بڵاو ده كه ینه وه .
23 ساڵ پێش ئێستا و له پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 3-5-1988 فڕۆکه‌کانی رژێمی به‌عس به گازی كیمیاوی گونده‌كانی گۆپته‌په وعه‌سكه‌ر و ده‌وروبه‌ریان وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چوار بۆردومان کرد. له ئاكامی كیمیابارانه‌كه‌دا نزیكه‌ی 200 هاووڵاتی شه‌هید و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار بوون ، كه ڕۆژی دواتر ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا بێسه‌روشوێنكران . |
|
| شێركۆی معارفی و هاوڕێكانی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی هه‌موولایه‌كن |

شێركۆی معارفی و هاوڕێكانی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی هه‌موولایه‌كن
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان كوردستان
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
له نامه‌یه‌كدا زیندانی سیاسی حوكمدراو به ئیعدام شێركۆ معارفی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رپرسانی زیندان پێیان راگه‌یاندووه له رۆژی 1ی ئایار حوكمی ئیعدامی سه‌پاو به‌سه‌ریدا جێبه‌جێده‌كرێت , هه‌ر له نامه‌كه‌یدا داوا له پارت و لایه‌نه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مرۆڤ دۆستان ده‌كات هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی حوكمی سه‌پاو به‌سه‌ر ئه‌و و هاوڕێكانی .
ئێمه‌ش لێره‌وه بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی نیشتمانی و مرۆڤ دۆستانه بنوێنن و سیاسه‌تی سێداره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به چالاكڤانانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد شه‌رمه‌زار بكه‌ن .
ده‌با هه‌موومان پێكه‌وه رێگا له ئیعدامكردنی رۆڵه‌كانمان به ده‌ستی كۆماری په‌ت و سێداره‌ی ئیسلامی ئێران بگرین .
چاودێری كوردۆساید-چاك
26-4-2011
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com
چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك )کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه,ساڵانه سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه دات . |
|
| به‌ناوی خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان |
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان
ڕۆژی (24 /4 ) ی هه‌موساڵێك ساڵڕۆژی كاره‌ساتێكی خوێناوی وجه‌رگبڕه‌له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا كه‌ئه‌ویش بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ یه به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوله‌لایه‌ن ڕژێمی فاشیستی به‌عسه‌وه‌له‌ساڵی ( 1974 ) 0 دیاره‌له‌نه‌كبه‌تی وبه‌شمه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌یه‌كه‌هه‌رڕۆژێك له‌ڕۆژژمێری مێژووی خۆیدایادوبیره‌وه‌ری كاره‌ساتێكه‌كه‌ڕژێمه‌داگیركه‌ره‌كانی له‌هه‌مووپارچه‌كانی كوردستان به‌درێژایی مێژوووبه‌ئێستاشه‌وه به‌سه‌رئه‌م نه‌ته‌وه بێدۆست وداگیركراوومافخوراوه‌ی ده‌هێنن 0داگیركه‌ران هه‌رگیزسڵیان نه‌كردۆته‌وه‌ونایشیكه‌نه‌وه‌له‌به‌كارهێنانی هه‌مووجۆره شێوازێكی له‌ناوبردن وقڕكردن وسڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری نه‌ته‌وه‌ی كورد ، هه‌رله‌بۆمبابارانكردن وگوندوشارسوتاندن وشه‌هیدكردن وله‌سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كان و ڕۆڵه‌كانی وكیمیابارانكردن وئه‌نفالكردن وڕاگواستن ونكۆڵیكردن له‌بوون وقه‌ده‌غه‌كردنی ئاخاوتن ونوسین وخوێندن به‌زمانی خۆ‌و دروستكردنی دووبه‌ره‌كی وپه‌رته‌وازه‌یی وشه‌ڕی ناوخۆ ،كه‌دیاره‌هه‌مویان به‌سه‌رنه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌داتاقیكراونه‌وه‌وتاقیده‌كرێنه‌وه 0 به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵی یه‌گه‌لی ئێمه‌به‌ئازایی ودلێری وجوانمێری یه‌وه‌به‌ره‌نگاری هه‌مووئه‌ونه‌هامه‌تییانه‌بۆته‌وه‌وده‌بێته‌وه وخۆی له‌له‌ناوچوون پاراستووه‌و ده‌پارێزێ وخه‌ون وخه‌یاڵ وپیلانی دوژمنانی پووچكردۆته‌وه 0 هه‌ربۆوێنه‌له‌وڕۆژه‌داسه‌ره‌كیترین ئامانج له‌بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ له‌ناوبردنی زانكۆبووكه‌ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی ومه‌عریفی یه‌تێیداتاكێكی خوێنده‌واروهۆشیاروداكۆكیكارله‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی پێده‌گه‌یشت بۆیه هه‌وڵی له‌ناوبردنیاندا به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا ده‌یان زانكۆ هه‌ن هه‌تائه‌وه‌تا له‌شاره‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی قه‌ڵادزێشدا به‌شێك له‌زانكۆی بۆگه‌راوه‌ته‌وه كه‌هیوادارین بناغه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆبێ 0 دیاره ئه‌م مانه‌وه‌و خۆبنیاتنانه‌وه‌یه‌هه‌روا له‌خۆڕانه‌هاتۆته‌دی به‌ڵكوبه‌هۆی ته‌بایی ویه‌كڕیزی وخه‌بات وقوربانیدانێكی زۆره‌وه‌بووه 0
جا بۆیه ئێمه‌له ( سه‌نته‌ری ڕووناكبیریی سه‌هه‌ند )له‌م یاده‌كاره‌ساتباره‌دا جه‌خت له‌سه‌رپێویستی پاراستنی ئه‌وده‌ستكه‌وتانه‌ده‌كه‌ینه‌وه‌كه‌له‌دوای خوێن وقوربانیدانێكی زۆره‌وه وه‌ده‌ستهاتوون وبانگی ڕۆله‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ئێستاخه‌ریكه ئاگرێك به‌رده‌بێته‌ناوماڵی كورده‌وه‌وخه‌ریكه خه‌رمانی ڕه‌نج وماندووبونه‌كه‌مان ده‌سوتێنێ و داواله‌هه‌مووهێزولایه‌نه‌سیاسی یه‌كان و گروپ وڕێكخراووتاكه‌كانی ناوكۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كه‌ین كه به‌گیانێكی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكرێ وچیتر هه‌وڵ نه‌درێ باره‌كه‌له‌مه‌خراپتری لێبێت وسوودله‌ئه‌زمونه‌تاڵه‌كانی ڕابردوووه‌ربگرین ونه‌هێڵین جارێكی دی ئه‌مانه‌دووباره‌ببنه‌وه 0 ئه‌مه‌ش به‌پاراستنی یه‌كریزی وته‌بایی ویه‌كگرتویی ناوماڵی كورد‌و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ودروستكردنی یه‌كێتی یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كه‌باشترین ڕێگاش بۆئه‌م حاڵه‌ته‌بریتی یه‌له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دایالۆگ وبه‌یه‌كه‌وه‌دانیشتن وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ وخۆ ئاماده‌كردن بۆهه‌رپێشهات وڕوداوێك كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات تاهه‌وڵبدرێ به‌قازانجی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بشكێته‌وه وخه‌ونی چه‌نده‌هاساڵه‌ی بێته‌دی كه‌خۆی له‌سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بینێته‌وه 0
-سه‌ركه‌وتووبێ خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان وسه‌ربڵندبن شه‌هیدانی (24 / 4 /1974 ) وهه‌مووشه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری
-پته‌وتربێ ڕیزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بۆهاتنه‌دی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی
سه‌نته‌ری ڕووناكبیری سه‌هه‌ند / له‌سه‌نگه‌سه‌ر
24 / 4 / 2011 |
|
| نامه‌ی شێرکۆ مه‌عارفی له زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز بۆ هه‌موو هه‌لسووراوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆفی جیه |
 نامه‌ی شێرکۆ مه‌عارفی له زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز بۆ هه‌موو هه‌لسووراوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆفی جیهان
خۆر گه‌رمی به جێگه‌ێک ده‌به‌خشێت که سه‌ری له خاک ده‌ر هاوردبێت، له وڵاتی باران، کوێستان و به‌رد، سه‌نگه‌ر، گولله و خۆراگری، زیندان، ئه‌شکه‌نجه و ئیعدام، له وڵاتی به‌رگری، ڕاپه‌رین و ڕابوون تا مونوگرافی به‌ربڵاوی ئنسانیه‌ت تا ژیانه‌وه له گه‌ڵ برینه‌کان و هاواره‌کانی دوێکه و ئه‌مڕۆکه له ئاواییه تێک ته‌پیوه‌کان، هه‌ر وه‌ک ئه‌ندامێکی زۆڵم لێکراو شاهیدی ده‌رد و ئازار و فرمێسکه‌کان و به‌رگریه‌کانین. به‌ر له هه‌ر شتێک سپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی به‌رگری له مافی مرۆ ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، سیاسی و فه‌رهه‌نگی و هه‌موو ئازادیخوازان ده‌که‌م.
من شێرکۆ مه‌عارفی که ماوه‌ێکی زۆره به حوکمی داسه‌پاوی ئیعدام له زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قزم، هه‌ر وه‌ک هه‌ر زیندانیکی سیاسی‌تر هه‌موو، ئه‌شکه‌نجه و ده‌رد و ئازارێکم ته‌حه‌موڵ کردوه، من وه‌ک یه‌کیک له وارسانی ئه‌م قافله روونه له نێو نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ته‌نیا به ئاوازێکی ئه‌هوورایی خۆی زینووه، ئه‌م تێکۆشانه‌م له داوێنی دایک تا دواێنی کوێستان و هه‌ر له کاتی گاوڵکێ کردنه‌وه له گه‌ڵ ڕاهێنانی شۆرشڤانانه‌وه، ناسینی ناسنامه‌ی دزراو و سه‌رکوته به زۆر سه‌پاوه‌کان له نێو پێشه‌کانماندا لوولیان خواردوه، خۆ‌ویستانه و به پشت کردن به هه‌موو خۆشیه‌کانی ژیانێکی نوێ له جیهانی پێشکه‌وتوودا، شۆرشمان ته‌نیا بۆ یادی دووپاته ژیانه‌وه‌ی مرۆفیه‌ت هه‌ڵبژاردوه. ئه‌و رێگه‌ی که به بێ من ده‌ستی پێکردوه و به بێ ئێمه‌یش درێژه‌ی ده‌بێت، ئه‌و خۆراگریه و دژایه‌تیه‌ی که ساڵه‌هایه له زیندان فرچکی گرتوه و سنووره‌کانی تێک شکاندوه هه‌ر وه‌ک له‌شێکی واحد له چوار گۆشه‌ی ئه‌م مونوگرافیه مرۆفیه‌ته تێده‌په‌رێت. ئێمه زیندانیانی سیاسی له هه‌ر به‌ش و گۆشه‌ێکی ئه‌م وڵاته‌دا به هه‌ر جۆره حوکمێک درێژه به رێگه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین. ته‌نیا هیوامان به خه‌ڵک و به‌رگری و هه‌لسوورانی مافی مرۆف و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و ئێوه‌یه، ئێوه زوانی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ن بۆ درێژه پێدان به به‌ربه‌ره‌کانێ. هه‌روا که ده‌زانن له رۆژی 2ی خاکه لێوه‌ی 1390 له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیجرای ئه‌حکامی زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز که له سایتێکی ئیداری له زینداندا بوونیان هه‌یه، وه‌ک دیاری نه‌ورۆز به شێوه‌ی ئاخاوتن پێیان ڕاگه‌یاندم که له 11ی گۆڵان حوکمه‌که‌م جێبه‌جێ ده‌کرێت، جێگه‌ی ئاماژه‌یه وه‌کیله‌که‌م به هیچ شێوه‌ێک له‌م پرسه ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه، ئه‌مه له حاڵێکدایه ئه‌م حوکمه هه‌روا ماوه‌ته‌وه و له هه‌ر بارودۆخێکی زه‌مانی ده‌توانرێت جێبه‌جێ بکرێت. بۆ جارێکی‌تر له هه‌موو ، ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه‌کان، هه‌لسووراوانی مافی مرۆف و ئازادیخوزانی ئازیز سپاس و پێزانینی خۆم ئارسته‌ی ئه‌و ئازیزانه ده‌که‌م.
شێرکۆ مه‌عارفی |
|
| بانگه‌وازی که‌مپه‌ینی "نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا" بۆ به‌شداری له چالاکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ل |

بانگه‌وازی که‌مپه‌ینی "نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا" بۆ به‌شداری له چالاکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ژنێڤ – سویس
بۆ به‌رگری له گیانی شێرکۆ مه‌عارفی و موسته‌فا سه‌لیمی و هه‌موو به‌ندکراوە سیاسییه‌کان و ئه‌وانه‌ی سزای له سێداره درانیان به سه‌ر دا سه‌پێندراوه و له ژێر درۆشمی "نا بۆ سێداره له ئێران‌دا"، له ڕۆژانی ٢٥ تا ٣٠ ئاڤریلی ٢٠١١ له شاری ژنێڤ و له به‌رامبه‌ر بنکه‌ی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا چالاکییه‌کی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو کوردێکی ئازادیخواز و دڵسۆز، ڕێکخراو و گرووپه چالاکه‌کانی بۆاری مافی مرۆڤ ده‌که‌ین تا پشتگریمان بکه‌ن و ده‌نگتان بده‌نه پاڵ ده‌نگمان تا بتوانین ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیمان به‌رزتر که‌ینه‌وه.
شوێنی به‌ڕێوه چوون: Place des Nations
ژنێڤ- سویس
کات: ڕۆژانی ٢٥ تا ٣٠ ئاڤریلی ٢٠١١ ، سه‌عات ٩ی به‌یانی تا ٥ ئێواره
بۆ به‌شداری و وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره تلێفۆن و ئیمه‌یله‌وه بکه‌ن.
کومیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری که‌مپه‌ینی "نا بۆ له سێداره دان له ئێران‌دا"
Tel : 0041 76 237 57 17
Tel : 0041 76 404 57 46
Tel : 0041 79 654 56 90
Campain.nabeedam@gmail.com |
|
| چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) ئه‌ندامی چاودێری کوردۆساید |
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ (هیوا ناسیح) ئه‌ندامی چاودێری کوردۆساید

حكومه‌تى هه‌ریَم خه‌م ساردبوه له‌سه‌ر دۆسیيه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال
Awena /پرسى كۆمه‌ڵكوژیه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى له‌كارخراوى به‌عسیه‌كانى عیَراق , یه‌كیَك بوو له‌و پلانه شۆڤیَنیستیانه‌ى كه كه‌بۆسه‌رنگزم كردنى میلله‌تى كورد سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى بونى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه , له‌كۆتاى سه‌ده‌ى بیستى رابردودا گه‌یشتنه لوتكه‌ى دل ره‌قى خۆیان و به‌عسیه‌كانى عیَراق هه‌رچیان له‌ده‌ست هات بۆ جیبه‌جیَكردنى پلانه‌كه‌یان دریغیان نه‌كردو ته‌نانه‌ت په‌نایشیان بۆ یه‌كیك له‌سوره‌ته‌كانى قورئان برد به‌ناوى ئه‌نفالكردنه‌وه بۆئه‌وه‌ىشه‌رعیه‌ت بده‌نه ئه‌نفالكردن و كوشتنى خه‌ڵكى بى به‌رگرى كوردستان , له‌دواى روخاندنى دسه‌لاتى به‌عسیه‌كان له‌عیَراقدا ئه‌وناوه‌ندو ریكخراوه جیهانیانه‌ى كه‌پیشتر پرسى كوردیان پشتگوى خستبو ئه‌مرۆ به‌شیوازیَكى باشتر پیشوازى له‌و هه‌ولانه‌ده‌كه‌ن كه بۆ ناساندنى پرسى كورد له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا كارى بۆده‌كریَت .
بۆئاشانبونى خویَنه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌دۆسیى به‌جینوسایدناساندى تاوانه كۆمه‌ڵكوژیه‌كانى كورد كارده‌كه‌ن ,سایتى ئاوینه ئه‌م دیادره‌ى له‌گه‌ل به‌ریز ( هیوا ناسیح ) په‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌بیانیه‌كانى ریكخراوى " چاودیرى كورۆدساید _چاك " ئه‌نجام داوه كه له‌سه‌ر پرسى كورد بۆیه‌كه‌مین جار له باره‌گاى ریكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شارى ( ژنیف ) له ولاتى سویسرا , كۆنفرانسیكیان له‌سه‌ر تاوانه‌كانى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام دا و چه‌ندین لیكۆلینه‌وه‌و پرباسى ئه‌كادیمیانه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه خرانه روو له‌لایه‌ن خه‌لكانى پسپۆر‌و نوینه‌رى هه‌ندیك له‌ولاتانى ئه‌ندامى ریكخراى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
دیمانه : پیشره‌و حه‌مید
پ \ ئه‌ورپیه‌كان چۆن له پرسى ئه‌نفال تیده‌گه‌ن و تاچه‌ند وه‌ك پرۆسه‌یه‌كى جینوساید ده‌یناسیَنن
و/ له‌راستیدا ئه‌وروپیه‌کان که‌متر له‌سه‌ر ئه‌نفال زانیاری‌یان هه‌یه‌هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌که‌م هۆکاره‌که‌ی که‌مته‌رخه‌می و ناکارایی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان به‌تایبه‌تین، به‌پله‌یه‌کی که‌متریش رۆشه‌نبیرانی کورد له‌هه‌نده‌ران هه‌وڵی که‌میانداوه‌بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه به‌گه‌ڵانی ئه‌وروپی، ئه‌و هه‌وڵانه‌شی که‌هه‌ن، که‌موکوری خۆیان هه‌یه‌وه‌ک نه‌شاره‌زایی و که‌م ئه‌زمونی و نارێکوپێکی و نه‌بوونی دۆکیۆمێنته‌کان به‌و زمانانه. ئاخر بۆ ناساندنی ئه‌م جۆره‌تاوانه‌پێویسته‌و گرنگه، که‌حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان چه‌ندان کتێبی دۆکیۆمێنتی و سیدی و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی چاپ و به‌رهه‌م بهێنن. ده‌کرێت ئه‌و ژماره‌تێز و لێکۆڵینه‌وه‌زانستی و ئه‌کادیمیانه‌ی که‌له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌عه‌ره‌بی و کوردی نوسراون بۆ سه‌ر زمانه‌زیندوه‌کانی جهیان وه‌ربگێرێت، پاشان ده‌کرێت بۆ نمونه‌هه‌موو ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌و دۆکیۆمێنتانه‌ی تایبه‌تن به‌کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌وه‌بخرێنه‌سه‌ر ماڵپه‌رێکی ئه‌له‌کترۆنی به‌زمانی ئینگلیزی یان فه‌ره‌نسی، تا شاره‌زایان و پسپۆرِانی ئه‌م بواره‌له‌جیهاندا به‌ئاسانی ده‌ستیان بیگاتی و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و بیناسن. ده‌کرێت له‌م بابه‌ته‌دا سود له‌ئه‌زمونی گه‌ڵانی وه‌ک جوو و ئه‌رمه‌نییه‌کان وه‌ربگرین.
پ\ ریكخراوى كوردۆساید له‌وپیناوه‌دا له‌دواى كۆنگه‌رى یه‌كى ریكخراوه‌كه‌تان تاچه‌ند هه‌ولى به‌نیو ده‌وڵه‌تى كردنى پرسى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالى دوا؟
و/ ............................................ |
|
|
پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
|---|
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
|
سه‌کۆی گفتوگۆ |
|---|
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
|
|
|